رووداو دیجیتاڵ
کەمتر لە 10 رۆژ کات ماوە بۆ کردنەوەی قوتابخانەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران. ئەمساڵ دابینکردنی کەلوپەلی خوێندن یەکێکە لە کێشە سەرەکییەکانی خێزانەکان کە بەگوێرەی ئەو راپۆرتانەی لە میدیا فەرمییەکانی ئێراندا بڵاودەبنەوە، ئەو پێداویستییانەی قوتابیان نزیکەی 50% بەراورد بە پار گران بوون.
لە چەند ساڵی رابردوودا بەهۆی کێشە ئابوورییەکانی ئێران و بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان لەو وڵاتە، دابینکردنی تێچووی خوێندنی قوتابییان، کێشەیەکی گەورەی خێزانەکان بووە. رەنگە هەر ئەوەشە وایکردبێت تەنیا لە ساڵی خوێندنی پاردا زیاتر لە 911 هەزار قوتابی لە خوێندن دواکەوتوون.
ئەمساڵ نرخی کەلوپەلی خوێندن بۆ هەر قوتابییەک لەنێوان دوو بۆ سێ ملیۆن تمەنە، ئەوەش لە کاتێکدایە مووچەی کرێکارێک کەمتر لە حەوت ملیۆن تمەنە. بۆیە لە زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کەمپینی دابینکردنی ئەو کەلوپەلانە بۆ قوتابییانی هەژار کراوەتەوە و خێرخوازان یارمەتیدەر دەبن لەو بابەتەدا.
سەرۆکی سەندیکای فرۆشیارانی کەلوپەلی خوێندن، رێژەی هەڵاوسانی ئەو بازاڕەی بە 55% دیاریکردووە و دەڵێت، قورسایی گرانبوونی ئەو کەلوپەلە، تەنیا نەکەوتووەتە سەر شانی خێزانەکان، بەڵکو راستەوخۆ کەوتووەتە سەر شانی قوتابییان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ