سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی تیمێکی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوە

15-11-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی تیمی سەربەخۆی پێداچوونەوەی ستراتیژی بە ئەرکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد و، سوپاسی هەوڵ و پشتگيريى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كانی لە عێراق کرد بۆ هاوكارييه‌كانیان لە قۆناخه‌ جياكاندا.
 
رۆژی چوارشەممە، 15-11-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە ڤۆلکەر پێرسێس، سه‌رۆكى تيمى سه‌ربه‌خۆى پێداچوونه‌وه‌ى ستراتيژى به‌ ئه‌ركى نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كاندا له‌ عێراق (يونامى) كرد.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا بيروڕايان لەباره‌ى ئه‌رک و سه‌ردانى پێرسێس بۆ عێراق و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى عێراق گۆڕييه‌وه‌ و تيشكيان خسته‌ سه‌ر ئه‌رک و كاره‌كانى تيمى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان و ئاژانسه‌كانى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان.

 

 
نێچيرڤان بارزانى وێڕاى سوپاس و پێزانينى بۆ رۆڵ و پشتگيريى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان و ئاژانس و رێكخراوه‌كانى له‌ عێراق و هاوكارييه‌كانى له‌ بوار و قۆناخه‌جياكاندا، ئاماژه‌ى به‌ هه‌وڵ و كاره‌كانى يونامى كرد كه‌ دواى پرۆسه‌ى ئازادى، يارمه‌تيى عێراقى داوه‌ بۆ سه‌قامگيرى و به‌ره‌وپێشبردنى ديموكراسى و باشكردنى كارى دامه‌زراوه‌كان.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێرسێس، ديد و بۆچوونه‌كانى لەباره‌ى ئه‌ركى يونامى له‌ عێراق و داواكاريى عێراق بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ ئه‌ركى نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كاندا خسته‌ڕوو، "هه‌روه‌ها سوپاسى سه‌رنج و بۆچوونه‌كانى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى ده‌رباره‌ى كار و ئه‌ركى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان و ئاژانسه‌كانى بۆ هاوكارى و يارمه‌تيدانى عێراق كرد‌."

 

 
لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا، وەکو لە راگەیێندراوەکەیشدا ئاماژەی پێکراوە، "دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق و ناوچه‌كه‌"، گفتوگۆی لەبارەوە کراوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەکە: د. دلاوەر ئاژگەیی و بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا

هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پرسی پێکهێنانی حکومەت تاوتوێ دەکەن

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سووریا، رۆژئاوای کوردستان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.