سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی سێ بۆ بەغدا دەنێردرێت

16-03-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی ئادار بۆ بەغدا دەنێردرێت. 
 
رۆژی یەکشەممە، 16ـی ئاداری 2025، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دوای هاتنی مووچەی مانگی شوبات، سەرۆکوەزیران هەموو فەرمانگەکانی راسپارد تاوەکو لیستی مووچەی مانگی سێ ئامادە بکەن و چەند رۆژێکە ئامادەکارییەکان دەستی پێکردووە."
 
لەبارەی ئامادەکارییەکانەوە، سەرچاوەکە گوتی، "بەشێکی وەزارەتەکان ئامادەکارییەکانیان تەواو کردوون، هەندێکیان ماون ئەوانیش کارەکانیان تەواو بکەن، لیستەکە بۆ بەغدا دەنێردێت."
 
لەبارەی کاتی ناردنی لیستەکە بۆ بەغدا، ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی گوتی، بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەم هەفتەیە لیستەکە لەلایەن شاندێکی وەزارەتی داراییەوە دەبرێتە بەغدا.
 
بە گوتەی ئەو سەچاوەیە، لیستی مووچە وەکو خۆی دەبێت و هیچ گۆڕانکارییەک لە لیستەکە و شێوازی ناردنی ناکرێت.
 
12ـی ئەم مانگە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان خشتەی مووچەی مانگی شوباتی بڵاوکردەوە.
 
رۆژی دواتر 13ـی ئادار دەست بە دابەشکردنی مووچە کرا، یەکەم رۆژ مووچەی خانەنشینی شارستانی، خاوەن پێداویستی تایبەت، زیندانییانی سیاسی و بەرکەوتووانی کیمیایی دابەشکرا و تاوەکو 18ـی مانگ بەردەوام دەبێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.