رووداو دیجیتاڵ
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەشداریکرد لە لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت و رایگەیاند، باسیان لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کردووە.
شەوی رابردوو 16ـی حوزەیرانی 2025، هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغدا لەسەر بابەتی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران کۆبوونەوە. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەکە بەشدار بوو.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەم بارەیەوە لە تۆڕی فەیسبووک رایگەیاند، کۆبونەوەکەی ئەم شەوی (دووشەممە 16ـی حوزەیران) هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لەسەر بابەتی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بوو، "بەڵام بۆ من بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەهەموو پرسێک گرنگ تر بوو".
شاخەوان عەبدوڵڵا راشیگەیاند، "بۆیە بەڕوونی تیشکمان خستە سەر کاریگەییەکانی خەرج نەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و باسمان لەوە کرد راستە ناونیشانی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە هێرشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل و مەترسییەکانی لەسەر عێراق بەڵام بابەتی خەرج نەکردنی مووچە و برسیکردنی زیاد لە یەک ملیۆن مووچەخۆری هەرێمیش دەبێت بکرێتە کاری لەپێشینەی هەموو لایەک".
شاخەوان عەبدوڵڵا ئەوەشی خستەڕوو کە پێداگری کردووە لەوەی هەرچی زووە ئەم کێشەیە دەبێت چارەسەر بکرێت، "چونکە مووچەخۆرانی هەرێم تەواو بێزار و نیگەرانن لەبڕینی موچەکانیان. بەسوپاسەوە هەندێک لەسەرکردەکان هاوڕا بوون لەسەر ئەو بابەتە".
باسی لەوەشکرد، "هەر ئەمشەو بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران کۆبوونەوەیەکی دیکەشمان هەبوو لەسەر پرسی مووچە و سبەینێش هەوڵەکانمان لەڕووی یاسایی و ئیداری بەردەوام دەبێت بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ