رووداو دیجیتاڵ
سوپای تورکیا، شاری کۆبانی و دەوروبەری لە رۆژئاوای کوردستان تۆپباران دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە 16-8-2022، سەرچاوەیەک لە شاری کۆبانی بە رووداوی راگەیاند، کاژێر 10:00ی بەیانی ئەمڕۆ، سوپای تورکیا دەستی بە تۆپبارانکردنی شاری کۆبانی و دەوروبەری کردووە.
ئەو سەرچاوەیە گوتی: 10 تۆپ لە گەڕەکی مشتەنوور، ئاسایش و رۆژئاوای کۆبانی کەوتوونەتە خوارەوە، بەڵام ئاماژەی بە زیانە گیانییەکان نەکرد.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکراکرد کە دەنگی تەقە لە چەند خاڵێکی سنووری دەبیسترێت و تاوەکو ئێستا هۆکارەکەی روون نەبووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ