بەڕێوەبەری کارەبای دهۆک: 68%ـی هاوبەشانی کارەبا لە پڕۆژەی رووناکی سوودمەند بوون

16-08-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری کارەبای دهۆک دەڵێ، 118 هەزار هاوبەش لە شاری دهۆک هەن، لەو ژمارەیە 81 هەزار هاوبەش لە نزیکەی 30 گەڕەک لە پڕۆژەی رووناکی سوودمەند بوون.
 
پڕۆژەی رووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاژێری، رۆژی 17ـی تشرینی یەکەمی 2024 لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە راگەیێندرا.
 
رۆژی شەممە، 16ـی ئابی 2025، شاکر مەحموود، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کارەکانی پڕۆژەی کارەبای 24 کاژێری لە پارێزگاکە بەردەوامن و چاوەڕێ دەکەین پێش مانگی 12 هەموو هاوبەشان لە پڕۆژەکە سوودمەندبن".
 
لە شاری دهۆک 118 هەزار هاوبەشی کارەبا هەن. شاکر مەحموود دەڵێ: "تاوەکو ئێستا 81 هەزار هاوبەش لە کارەبای 24 کاژێری سوودمەند بوون".
 
بەڕێوەبەری کارەبای دهۆک باسی لەوە کرد: "پڕۆژەی رووناکی بووەتە هۆی رەخساندنی سەتان هەلی کار. 95%ی دەستی کاری پڕۆژەی رووناکی لە دهۆک گەنجەکانی پارێزگاکەن".
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری کارەبای دهۆک، لە کۆی نزیکەی 400 موەلیدە، بەهۆی پڕۆژەی رووناکییەوە 310 موەلیدە کوژێندراونەتەوە، کە ئەمەش کاریگەریی زۆری لەسەر ژینگە هەبووە.
 
لە سەرەتای مانگی نیسانەوە لە پارێزگای دهۆک دەست بە کارەکانی پڕۆژەی رووناکی کرا. شاکر مەحموود گوتی: "تاوەکو ئێستا نزیکەی 30 گەڕەک سوودمەند بوون".
 
بەگوێرەی نوێترین ئاماری وەزارەتی کارەبا، تاوەکو ئێستا دوو ملیۆن و 700 هەزار هاونیشتمانی کە دەکاتە 716 هەزار هاوبەش، لە پڕۆژەی رووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاژێری سوودمەند بوون، کە دەکاتە نزیکەی 40%ی کۆی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان.
 
بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی کارەبا، سوودمەندانی پڕۆژەی رووناکی بەپێی پارێزگاکان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
 
هەولێر: 380 هەزار هاوبەش کە دەکاتە نزیکەی یەک ملیۆن و 458 هەزار کەس
 
سلێمانی: 257 هەزار هاوبەش کە دەکاتە نزیکەی 976 هەزار و 500 کەس
 
دهۆک: 79 هەزار هاوبەش، کە دەکاتە نزیکەی 288 هەزار کەس

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.