گوتەبێژى بارەگاى بارزانی: پێشمەرگە فەرمییە و تایەفەگەر نییە تاوەکو پڕچەککردنى رەتبکرێتەوە

16-09-2024
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژى بارەگاى بارزانی راگەیاند، هێزەکانى پێشمەرگە سەختترین شەڕیان لە دژى داعش کردووە و چەندین شەهیدیان داوە، "ئەو هێزە  فەرمییە و تایەفەگەر نییە تاوەکو پڕچەککردنى رەتبکرێتەوە."
 
خالیدە خەلیل، گوتەبێژى بارەگاى بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، "پێشمەرگە هێزێکى نیزامییە و بە درێژایی چەندین دەیەى رابردوو بەرگریى لە مافەکانى گەلى کورد کردووە، لەدواى دابەشکردنى کوردستان بۆ چەند بەشێک بۆ دروستکردنى پشێوی و لەناوبردنى مافى کورد و هەوڵدان بۆ سڕینەوەى ناسنامەى لەو وڵاتانەى تیایدان، پێشمەرگە دروستبوو، تاوەکو بەرگرى لە مافى کورد بکات."
 
گوتەبێژى بارەگاى بارزانی ئاماژەى بەوەش داوە، هێزەکانى پێشمەرگە  چەندین جار لەلایەن دیکتاتۆرەوە شەڕى بەسەردا سەپێندراوە و بەرگرى لە خۆڕاگریى کوردستان و گەلەکەى کردووە و داواکاریى کورد بە سەرۆکایەتیى بارزانیی نەمر "دیموکراتی بۆ عێراق و حوکمى زاتی بۆ کورد" بووە.
 
ئەو نووسینەى گوتەبێژى بارەگاى بارزانى دواى ئەوە بوو کە 14ى ئەیلوول محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدووم، لە ئێکس نووسی، "بە هەموو شێوەیەک پڕچەککردنی هێزە خۆجێییەکان (بە تۆپی قورسی پێشکەوتوو) رەتدەکەینەوە، ئەرکی دەستوورییان تەنیا پاراستنی ئاسایشی ناوخۆیی سنووری بەرپرسیارێتییانە."
 
6ی ئابی 2024، کاروانێکی دیکەی ئەو کۆمەک و هاوکارییانەی هاوپەیمانان، کە خۆی لە ژمارەیەک تۆپی هاویتزەر دەبینییەوە لەلایەن هاوپەیمانانەوە پێشکێشی وەزارەتی پێشمەرگە کرا و پاشان لە رێوڕەسمێکدا رادەستی هەردوو فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی (1 و 2)ی وەزارەتی پێشمەرگە کران.
 
خالیدە خەلیل رایگەیاندووە، هێزەکانى پێشمەرگە سەختترین شەڕى لە دژى رێکخراوى داعش کرد و چەندین شەهیدی دا لەپێناو خاک و کەرامەتى مرۆڤ دا، ئەو هێزە فەرمییە و تایەفەگەر نییە تاوەکو پڕچەککردنى رەتبکرێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.