رووداو دیجیتاڵ
شەوی رابردوو دوو دراوسێ لە گەڕەکی ئازادیی هەولێر بووە شەڕیان و تەقە کرا، بەهۆیەوە گەنجێکی 23 ساڵ کوژرا. ئاسایش ئەمڕۆ بکوژەکەی دەستگیر کرد.
لە شەڕەکەدا کەسێک کوژرا و کەسێکیش بریندار بوو. دوای رووداوەکە، بکوژەکە بۆ شوێنێکی نادیار هەڵات، ئاسایشی هەولێر دەڵێت، دوای وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەر، شوێنی بکوژەکە دۆزرایەوە و دەستگیرکرا.
ئاسایشی هەولێر دەڵێت، رێکاری یاسایی لەگەڵ تۆمەتبار (ک ، ع ، ح) دەگیرێتەبەر.
مستەفا گۆران، پەیامنێری رووداو شەوی رابردوو لە شوێنی رووداوەکە رایگەیاند، دراوسێکانی باس لەوەدەکەن شەڕەکەی نێوان ئەو دوو ماڵە لەسەر کۆتر بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ