لە نزیک فڕۆکەخانەی سەربازیی هەریر 'دەنگێکی گەورە' بیسترا

18-10-2023
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە سنووری قەزای هەریر لە پارێزگای هەولێر دەنگێک بیسترا. قایمقامی قەزاکە رایگەیاند، پێدەچێت راهێنانی ئەمریکییەکان بووبێت. گرووپێکی عێراقیش دەڵێت، ئەوان بوون و بە درۆن هێرشیان کردووەتە سەر ئەو بنکەیە، چونکە ئەمریکییەکانی لێیە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 18-10-2023 ژمارەیەک هاونیشتمانیی سنووری شاری هەریر بە تۆڕی میدیایی رووداویان گوت، "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەنگێکی بەهێز لە نزیک فڕۆکەخانەی هەریر بیستراوە."
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، فڕۆکەخانەی هەریر، کە هێزێکی ئەمریکییەکانی تێدا جێگیر کراوە، کراوەتە ئامانج؛ بەڵام هیچ زیانێکی نەبووە.
 
شێروان جەلال بەگ، قایمقامی هەریر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "تاوەکو ئێستا هیچ وردەکارییەکمان لەبارەی دەنگەکەوە بەدەست نەگەیشتووە."
 
شێروان جەلال بەگ ئاماژەی بەوەش کرد، "دەنگی تەقینەوەکە لە دەرەوەی فڕۆکەخانەی هەریر بووە و پێدەچێت راهێنانی ئەمریکییەکان بووبێت، چونکە لە رابردووشدا دەنگی هاوشێوە بیستراوە و دەرکەوتووە کە سوپای ئەمریکا بووە و راهێنانی لەسەر چەک کردووە."
 
هەر ئەمڕۆ چوارشەممە گرووپێک رایگەیاند، کاژێر 12:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 18-10-2023 بنکەی ئاسمانیی هەریریان لە پارێزگای هەولێر بە درۆن کردووەتە ئامانج.
 
گرووپەکە خۆی بە "ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پاڵپشتی لە تۆفانی ئەقسا" ناساندووە و دەڵێت، "هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە سوپای ئەمریکا لەوێن."
 
تۆفانی ئەقسا، ناوی ئەو ئۆپەراسیۆنەیە کە رۆژی 7ی ئەم مانگە بزووتنەوەی حەماس لە دژی ئیسرائیل دەستیپێکرد.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کرێکارانە لە کارگەیەکدا خنکاون

لە ئیسفەهان 9 کرێکار بە گاز خنکان

بەڕێوەبەری گشتیی هۆبەی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی پارێزگای ئیسفەهان رایدەگەیێنێت، لە یەکێک لە کارگەکانی ئەو پارێزگایە 9 کرێکار بەهۆی دزەکردنی گازەوە گیانیان لەدەستداوە.