سەرۆکى لیژنەى مادەى 140: کار بە بڕیارەکانى کاروبارى باکوور لە سنووری کەرکووک ناکرێت

19-06-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکى لیژنەى باڵاى جێبەجێکردنى مادەى 140 بە نووسراوى فەرمى جەخت لەسەر بڕیارێک دەکاتەوە کە تایبەتە بە هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستە کشتوکاڵییەکانى ئەو هاووڵاتییانەی کەرکووک کە عەرەب نین.
 
هادى عامرى، سەرۆکى لیژنەى باڵاى جێبەجێکردنى مادەى 140 نووسراوێکى ئاراستەى وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق کردووە و تێیدا جەخت لە سەر جێبەجێکردنى بڕیارى ژمارە 29ى ساڵى 2012 دەکاتەوە  کە لەلایەن ئەنجوومەنى وەزیرانى ئەو کاتی عێراقەوە دەرکراوە بۆ هەڵوەشاندنەوەى سەرجەم بڕیارەکانى کاروبارى باکوورى سەردەمى دەسەڵاتی بەعس کە تایبەت بوون.
 
بڕیارەکە جەخت لە هەڵوەشاندنەوەی مافى مامەڵەکردن بە زەوییە کشتوکاڵییەکان لە کەرکووک بۆ ئەو کەسانەی عەرەب نین دەکاتەوە و داوایکردووە، ئەو گرێبەستە کشتوکاڵییانەى واژۆ کراون هەڵبووەشێندرێنەوە و دۆخەکە بگەڕێندرێتەوە بەر لە دەرکردنى ئەو بڕیارانەى حیزبى بەعس. 
 
هادى عامرى لەو نووسراوەدا ئاماژەى بەوە داوە کە ئەو بڕیارەى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق کارایە و نابێت ئەو گرێبەستانە نوێ بکرێنەوە.  
 
فەهمى بوورهان، بەرپرسی دەستەى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان رۆژی دووشەممە، 19-6-2023 لەو بارەوە بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، ئەو بڕیارە جەختکردنەوەیە لە بڕیارێکى پێشوو بۆ هەڵوەشاندنەوەى ئەو گربەستە کشتوکاڵییانە.
 
فەهمى بورهان گوتیشی، "دواى ئەو بڕیارەى ساڵى 2012 تەنها 1,200 دۆسیەى ئەو گرێبەستانە یەکلاکرانەوە و نزیکەى چوار هەزار دۆسیە ماون یەکلابکرێنەوە".
 
لەسەردەمى دەسەڵاتى بەعسدا هەزاران زەوى هاونیشتمانیانى کورد و تورکمان لە کەرکووک داگیرکران، دواى ئەوەى گرێبەستە کشتوکاڵتیەکانیان هەڵوەشێنرانەوە و زۆرینەى ئەو زەویانە بە گرێبەست دراون بە هاووڵاتیانى عەرەب.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەکە: د. دلاوەر ئاژگەیی و بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا

هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پرسی پێکهێنانی حکومەت تاوتوێ دەکەن

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سووریا، رۆژئاوای کوردستان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.