رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی بەدواداچوونێکی تۆڕی میدیایی رووداو، هەریەکە لە مونا قەهوەچی، وەکو نوێنەری پێکهاتەی تورکمان لە هەولێر، رامسی حیکمەت حنا یوسف وەکو نوێنەری پێکهاتەی کریستیان لە هەولێر کە بەربژێری بزووتنەوەی بابلیۆنە زۆرترین دەنگیان لەنێو پێکهاتەکان لە بازنەی هەڵبژاردنی هەولێر بەدەستهێناوە.
لە بازنەى پارێزگاى هەولێر 14 بەربژێرى کۆتای تورکمان بۆ یەک کورسی کێبڕکێ دەکەن، تاوەکو ئێستا مونا قەهوەچی لە بازنەی هەولێر لە پێش هەموو بەربژێرەکانی دیکەی پێکهاتەی تورکمان دێت و هەزار و 864 دەنگی بەدەستهێناوە.
هەر لە بازنەی هەولێر، حەوت بەربژێری کریستیان بۆ کورسییەکی کۆتای کریستیانەکان کێبڕکێ دەکەن، بەگوێرەی ئەو بەدواداچوونەی رووداو بۆ دەنگی بەربژێرە کریستیانەکان کردوویەتی، رامسى حیکمەت حەنا یوسف، کە سەر بە بزووتنەوەی بابیلیۆنە تاوەکو ئێستا هەزار و 900 دەنگی بەدەستهێناوە.
لە بازنەی دهۆکیش، هەشت بەربژێری کریستیان کێبڕکێ لەسەر کورسییەکی کۆتای پارێزگاکە دەکەن، تاوەکو ئێستا جەیمس حەسدو هیدو بە بەدەستهێنانی هەزار و 434 دەنگ لەپێش هەموو بەربژێرە کریستییانەکانی پارێزگاکە دێت.
لە بازنەی سلێمانیش، کریستیانەکان بە سێ بەربژێر کێبڕکێ لەسەر کورسییەکی کۆتای پارێزگاکە دەکەن، بەگوێرەی ئەو بەدواداوچوونەی کە رووداو کردوویەتی، دانا ئامانج نەجیب، کە بەربژێری بزووتنەوەی بابلیونە بە 2,998 دەنگ زۆرترین دەنگی پارێزگاکەی بەدەستهێناوە.
هەر لە بازنەی سلێمانی، شەش بەربژێری تورکمان کێبڕکێ لەسەر کورسییەکی کۆتای پارێزگاکە دەکەن و تاوەکو ئێستا نەجدەت نووری محەممەد، هەزار و 810 دەنگی پارێزگاکەی بەدەستهێناوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ