رووداو دیجیتاڵ
زیاتر لە 50 بەربژێری حیزبەکانی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق جارێک تاوەکو سێ جار لە پەرلەمانی عێراق، پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان وەک نوێنەر هەڵبژێردراون. بەربژێرێک کە خولی پێشوو ئەندامی پەرلەمانی عێراق بووە، دەڵێت، "دووبارە خۆبەربژێرکردنەوەی پەرلەمانتاران گرنگە." ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستانیش کە لەم هەڵبژاردنەدا بەربژێرە دەڵێت، "ئێستا هەموو شەڕێک لە بەغدا دەکرێت."
شوان محەممەد، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان کە خۆی یەکێکە لەو بەربژێرانەی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق پەرلەمانتارە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پەرلەمانتارانی پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستان خۆیان داوای بەربژێربوونەوەیان کردووە، بەڵام لە کۆتاییدا حیزب بڕیاری لەسەر بەربژێربوونیان داوە و هەموویانی بەربژێر نەکردووەتەوە.
بەربژێرەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان بوونی پەرلەمانتاری دووبارەی لە خولەکانی پەرلەماندا بە گرنگ وەسف کرد و گوتی، "لەگەڵ ئەوەی ئەزموونیان هەیە و دەتوانن بەرچاوڕوونی بە پەرلەمانتارانی نوێ بدەن، لە هەمان کاتیشدا دەتوانن کار لەسەر ئەو پرۆژەیاسایانە بکەن کە لە خولەکانی رابردوودا نەتوانراوە تەواو بکرێن."
بەشێکی بەربژێران ئەندامی پەرلەمانی کوردستانن. بەدەل بەرواری، سەرلیستی رەوتی هەڵوێست لە دهۆک یەکێکە لەو بەربژێرانە و بە رووداوی گوت، "ئێستا هەموو شەڕێک لە بەغدا دەکرێت، بۆیە خۆم بۆ پەرلەمانی عێراق بەربژێر کردووە تاوەکو کێشەکان ببرێنە بەغدا و لەوێ چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە."
بەپێی یاسا، ئەو ئەندامانەی پەرلەمانی کوردستان کە بەربژێرن، دوای دەرچوونیان سەرپشکن لە مانەوە یان دەستبەرداربوون لە ئەندامێتییان، بەربژێرەکەی رەوتی هەڵوێست گوتی، "دوای دەرچوونم دەچمە بەغدا، دەستبەرداری ئەندامێتیی پەرلەمانی کوردستان دەبم و کەسێک جێگەم دەگرێتەوە کە لە خۆم زۆر باشترە."
زۆرینەی لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکانی هەرێمی کوردستان پشتیوانیکردنی گەنجانیان کردووەتە دروشمی هەڵبژاردنەکان، بەدەل بەرواری گوتی، "ئەوان دەیانەوێت دەرفەت بە گەنجان بدەن تاوەکو بەربژێر بن، بەڵام زۆر کات گەنجان خۆیان نایەنە پێشەوە."
ڤیان عەبدولعەزیز، کە بەربژێری نەوەی نوێیە و لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق پەرلەمانتارە، بە رووداوی گوت، "جووڵانەوەکە ئەزموونی لەگەڵ رۆشتنی پەرلەمانتاران هەبووە لە رابردوو و ئێستا متمانەی بە هەموو کەس نییە، کاک شاسوار متمانەی بە کێیە ئەو کەسە بەربژێر دەکات."
بەربژێرانی دووبارە لە پارتە سیاسییە کوردییەکان
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئەشواق جاف – ئەندامی خولی دووەمی پەرلەمانی عێراق – سلێمانی
شوان محەممەد - ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق – سلێمانی
مینا سامی – ئەندامی خولی دووەمی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی – سلێمانی
رێبوار هادی – ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق – هەولێر
فەرهاد ئەترووشی – ئەندامی خولی سێیەم پەرلەمانی عێراق - دهۆک
نەجیبە نەجیب - ئەندامی خولی سێیەم پەرلەمانی عێراق - دهۆک
شاخەوان عەبدوڵڵا – جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە خولی پێنجەم و پەرلەمانتار لە خولی چوارەم – کەرکووک
نەجوا کاکەیی – ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق - کەرکووک
کاڤین سەعید – ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق - نەینەوا
مەحما خەلیل – ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق – نەینەوا
غازی خەلیل – ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق – نەینەوا
ڤیان دەخیل – ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق - نەینەوا
ماجید شنگالی – ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق – نەینەوا
توعمە لهێبی – ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق – نەینەوا
ئیخلاس دلێمی – ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق – نەینەوا
شێروان دووبەردانی – ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق – نەینەوا
یەکێتیی نیشتمانی کوردستان
غەریب ئەحمەد – ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق – سلێمانی
نەرمین مەعرووف – ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق – سلێمانی
بڕیار رەشید – ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق – سلێمانی
سروە محەممەد - ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق – سلێمانی
هەرێم کەمال ئاغا – ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق – هەولێر
رێبوار تەها - ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق – کەرکووک
دیلان غەفور – ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق – کەرکووک
ئەحمەد کەرکووکی – ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک
ئیمان عەبدولڕەزاق – ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق – دهۆک
سۆزان مەنسور – ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق – دیالە
ئەحلام رەمەزان – ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق نەینەوا
رونزی زیاد سەیدۆ – ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق - نەینەوا
کەریم شوکور – ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق – سەڵاحەدین
خەلیل عوسمان – ئەندامی خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان – هەولێر
جووڵانەوەی نەوەی نوێ
سروە عەبدولواحید - ئەندامی خولی سێیەم و پێنجەمی پەرلەمانی عێراق – سلێمانی
رێبوار ئەوڕەحمان – ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق – سلێمانی
مۆفەق حسێن - ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق – سلێمانی
ئاریان تاوگۆزی - ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق – سلێمانی
مژە مەحموود - ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان – سلێمانی
کاوە عەبدولقادر – ئەندامی خولی پێنجەم و شەشەمی پەرلەمانی کوردستان – هەولێر
ڤیان عەبدولعەزیز – ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق – هەولێر
گۆران دیبەگەیی – ئەندامی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان – نەینەوا
ئومێد محەممەد – ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق - کەرکووک
بەدریە ئیبراهیم – ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق – دهۆک
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
موسەنا ئەمین – ئەندامی خولی سێیەم، چوارەم و پێنجەمی پەرلەمانی عێراق – سلێمانی
دارا سێکانیانی - ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق – سلێمانی
شێرکۆ جەودەت - ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان – سلێمانی
جەمال کۆچەر – ئەندامی خولی چوارەم و پێنجەمی پەرلەمانی عێراق – دهۆک
عومەر کۆچەر – ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق – دهۆک
رەوتی هەڵوێست
غالیب محەممەد – ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق و ئەندامی خولی دووەمی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی – سلێمانی
رێبوار کەریم - ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق – سلێمانی
عەلی حەمەساڵح – ئەندامی خولی چوارەم، پێنجەم و شەشەمی پەرلەمانی کوردستان - هەولێر
بەرەی گەلەکەمان
بورهان رەشید – ئەندامی خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان – سلێمانی
زانا عەبدولڕەحمان – ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان – سلێمانی
کۆمەڵی دادگەری
ئەحمەد حاجی رەشید – ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق و ئەندامی خولی یەکەمی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی
محەمەد حەکیم – ئەندامی خولی دووەمی پەرلەمانی کوردستان - سلێمانی
پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
فەرهاد تۆفیق – ئەندامی خولی دووەمی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ