ئەنجامی بەرایی؛ سێ لیستە عەرەبییەکەی کەرکووک 160 هەزار دەنگیان بەدەستهێناوە

19-12-2023
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
لە پارێزگای کەرکووک، دەنگی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان گەیشتووەتە نزیکەی 150 هەزار دەنگ و پارتی دیموکراتی کوردستانیش 50 هەزاری تێپەڕاندووە، بە سێ لیستی عەرەبیی کەرکووکیش زیاتر لە 160 هەزار دەنگیان بەدەستهێناوە.
 
بەپێی زانیارییەکانی هەردی محەممەد، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە کەرکووک،  لە سەنتەری شاری کەرکووک لە کۆی  هەزار و 417 وێستگەی دەنگدان:
 
هاوپەیمانی کەرکووک هێز و ئیرادەمانە (یەکێتی) 132 هەزار و 481 دەنگ، پارتی 44 هەزار و 798 دەنگ و نەوەی نوێ 23 هەزار و 548 دەنگی بەدەستهێناوە.
 
بەڵام بەپێی ئەو ئەنجامانەی لەلایەن حیزبەکانەوە دراونەتە رووداو، ئەنجامی دەنگی حیزبەکان بەشێوەیە بووە: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: زیاتر لە 155 هەزار دەنگ، پارتی دیموکراتی کوردستان: 49 هەزار دەنگ و نەوەی نوێ نزیکەی 25 هەزار دەنگ.
 
سەبارەت بە لیستە عەرەبییەکانیش، بەپێی ئەو ئەنجامانەی دەست رووداو کەوتوون، هاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرۆکایەتی راکان جبووری نزیکەی 80 هەزار دەنگ، هاوپەیمانی عروبە، بە سەرۆکایەتیی وەسفی عاسی نزیکەی 42 هەزار دەنگ و هاوپەیمانیی قیادە بە سەرۆکایەتی محەممەد تەمیم نزیکەی 40 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە. 
 
لەبارەی رێژەی بەشداری لایەنە عەرەبی و تورکمانییەکان بەم شێوەیە: عەرەب 70٪ بۆ 75٪ بەشداریان کردووە بەتایبەتی لە حەویجە، رێژەی بەشداریی کورد 65٪ بۆ 70٪ بووە و رێژەی بەشداری تورکمانیش 50٪ بۆ 60٪ بوو.
 
بە گوێرەی زانیارییەکان، بزووتنەوەی بابلیون بە سەرۆکایەتی رەیان کلدانی، کورسیی کۆتای کریستیانی لە پارێزگای کەرکووک بردووە.
 
ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک 15 کورسییە، 11 پیاو و 4 ژن، لەگەڵ  کورسییەکی کۆتای کریستیان.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی زستانی سعودیە، بەفر لە شاخەکان باریوە. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەی گەرما بۆ 5 پلە ژێر سفر دادەبەزێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان، بەهۆی کاریگەریی بەرزە پەستانێکی هەوای رووسیاوە، شەپۆلێکی سەرما روو لە ناوچەکە دەکات و لە شەوانی داهاتوودا پلەکانی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکان بۆ ژێر سفر دادەبەزن.