یەکێتیی مامۆستایان: نزیکەی 20 مامۆستا لە ئاسایشی سلێمانی راگیراون

20-01-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دەڵێت، لە سلێمانی لە کاژێر 10ـی بەیانییەوە نزیکەی 20 مامۆستا براونەتە ئاسایشی سلێمانی و نەگەڕاونەتەوە.
 
عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لەکاژێر 10:00ـی بەیانییەوە نزیک 20 مامۆستا لە نوێنەرانی وانەبێژ و مامۆستایانی دامەزراو لەسەر داوای ئاسایش چوونەتە ئەوێ و تاوەکو ئێستا کاژێر (16:30) نەگەڕاونەتەوە."
 
جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، ئەوان دڵنیانین لەوەی مامۆستاکان دەستگیرکرابن، بەڵام تاوەکو ئێستا راگیراون و رێگە نەدراوە بگەڕێنەوە.
 
رووداو لەگەڵ بەرپرسانی ئاسایشی سلێمانی قسەیکرد، ئەوان نایانەوێت لەم بارەیەوە هیچ لێدوانێک بدەن.
 
هەر ئەمڕۆ بەشێک لە مامۆستایانی ناڕازی لە چەند شارێکی دیکەی دیکەی سنووری پارێزگای سلێمانی بانگی ئاسایش کرابوون، یەکێک لەو مامۆستایانە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە ئاسایش پێیانگوتین نابێت لێدوانی تووند بدەن و خۆپێشاندانی بێمۆڵەت بکەن".
 
ئەم پێشهاتە لەکاتێکدایە، بڕیارە سبەی لە 13 پەروەردەی سنووری سلێمانی خۆپێشاندانی ناڕەزایی مامۆستایان بەڕێوەبچێت.
 
زیاتر لە چوار مانگ تێدەپەڕێت بەسەر بڕیاری دەستپێکردنەوەی خوێندنی ساڵی 2023-2024، بەڵام مامۆستایان لە پەروەردەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین و پەروەردەی کۆیە بایکۆتی دەوامیان کردووە.
 
لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک؛ ئیدارە سەربەخۆکانی زاخۆ و سۆران خوێندن ئاساییە و سبەی 21ـی مانگ وەرزی دووەمی خوێندن تێیاندا دەستپێدەکات.
 
لە هەرێمی کوردستاندا نزیکەی ملیۆنێک و 800 هەزار قوتابی هەن؛ بەهۆی بایکۆتی مامۆستایانەوە لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، هەروەها ئیدارەکانی گەرمیان، راپەڕین و پەروەردەی کۆیە، نزیکەی 700 هەزار قوتابی، کە دەکاتە نزیکەی ٪40ـی کۆی قوتابییان دەوامیان نەکردووە.
 
نوێنەرانی مامۆستایانی دامەزراو و وانەبێژ لە سلێمانی، راپەڕین، سەیدسادق و چەمچەماڵ بانگهێشتی ئاسایش کراون. نوێنەرێکیان دەڵێت، ئاسایش گوتوویانە نابێت بەبێ مۆڵەت خۆپێشادان بکەن.
 
بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، ئەمڕۆ لە سنووری شاری سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین و هەردوو قەزاکانی سەیدسادق و چەمچەماڵ، نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ و دامەزراو لەلایەن ئاسایشەوە بانگهێشت کراون، بەڵام تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ مامۆستایەک دەستگیر نەکراوە.
 
نوێنەرێکی مامۆستایانی ناڕازی ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە ئاسایش پێیانگوتین نابێت لێدوانی توند بدەن و خۆپێشاندانی بێ مۆڵەت بکەن".
 
بەگوتەی ئەو نوێنەرەی مامۆستایان کە داوای کرد ناوی نەهێندرێت، بەشێکی مامۆستایان تاوەکو ئێستاش (کاژێر02:15ـی دوای نیوەڕۆ) لە ئاسایشی سلێمانی ماونەتەوە. گوتیشی، "ئەو شوێنانەی بایکۆتی تێدایە و ئاسایش نوێنەرەکانی بانگ نەکردوون لە رۆژانی داهاتوو بانگیان دەکەن."
 
رووداو لەگەڵ بەرپرسانی ئاسایشی سلێمانی قسەیکرد، بەڵام لەمبارەیەوە ئامادەنین زانیاری بخەنەڕوو.
 
ئەم پێشهاتە لەکاتێکدایە، بڕیارە سبەی لە 13 پەروەردەی سنووری سلێمانی خۆپێشاندانی ناڕەزایی مامۆستایان بەڕێوەبچێت.
 
زیاتر لە چوار مانگ تێدەپەڕێت بەسەر بڕیاری دەستپێکردنەوەی خوێندنی ساڵی 2023-2024، بەڵام مامۆستایان لە پەروەردەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین و پەروەردەی کۆیە بایکۆتی دەوامیان کردووە.
 
لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک؛ ئیدارە سەربەخۆکانی زاخۆ و سۆران خوێندن ئاساییە و سبەی 21ـی مانگ وەرزی دووەمی خوێندن تێیاندا دەستپێدەکات.
 
لە هەرێمی کوردستاندا نزیکەی ملیۆنێک و 800 هەزار قوتابی هەن؛ بەهۆی بایکۆتی مامۆستایانەوە لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، هەروەها ئیدارەکانی گەرمیان، راپەڕین و پەروەردەی کۆیە، نزیکەی 700 هەزار قوتابی، کە دەکاتە نزیکەی ٪40ـی کۆی قوتابییان دەوامیان نەکردووە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.