رێوڕەسمی 'گافارە وەک کووڵ' لە کرماشان بۆ پێشوازی لە ساڵی نوێ بەڕێوەچوو

21-01-2024
رووداو @Rudawkurdish
بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی "گافارە وەک کووڵ" لە شاری کرن
بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی "گافارە وەک کووڵ" لە شاری کرن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە شاری کرن لە پارێزگای کرماشان بە رێوڕەسمێکی تایبەت پێشوازی لە ساڵی نوێ کرا، کە لە رۆژگارە دێرینەکانەوە بە میرات ماوەتەوە. ئەم رێوڕەسمە "گافارە وەک کووڵ"ی پێ دەگوترێت، رۆژێک بۆ شوکرانەبژێری و مزگێنیدەری بەهارە. لەم نەریتەدا "گافارە وەک کووڵ" بێشکەیەکی بەکۆڵەوەیە و ئەوەش مانای ژیانەوە دەدات.
 
رێوڕەسمەکە رۆژی هەینی لە شاری کرن بەڕێوەچوو و پێشوازیی گەورەی لێکرا. لە رێوڕەسمەکەدا رەشماڵێک هەڵدرا، زیاتر شتی خۆماڵیی تێدا دانرابوو، یەک لەوان خواردنێک بەناوی دانەکوڵانە بوو، کە لە ناوچەکانی خوارووی رۆژهەڵاتی کوردستان دروست دەکرێت، جۆرە جیاوازەکانی دانەوێڵەی تێدەکرێت. دانەکوڵانە ژنە بەساڵاچووەکان ئامادەی دەکەن و لەگەڵ ئەندامانی خێزان دەیخۆن.
 
بەپێی کولتووری ناوچەکانی خوارووی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهار زووتر لەو رۆژە دەستپێدەکات کە لە رۆژژمێردا هەیە. بەپێی ئەو بۆچوونە، کەسایەتییەک بەناوی "داڵگ ئەوەڵ وەهار،" یان "دایکی سەرەتای بەهار،" سەردانی ماڵان دەکات و دەبێت پشکی دانەکوڵانەی بۆ بخرێتە نێو مەنجەڵێک؛ ئەگەر "داڵگ ئەوەڵ وەهار" لەم خواردنە بخوات، خێر و بەرەکەت دەخاتە نێو ئەو ماڵەوە.
 
ئەم رێوڕەسمە لە ناوچە جیاوازەکان ناوی دەگۆڕێت، لە ناوچەی گۆران "گافارە وەک کووڵ" یان لە هەندێک ناوچەی دیکە "میم بەرجەمی" پێ دەڵێن. بە پێچەوانەی نەورۆزی ئێرانییەکان یان ساڵی نوێی زایینی، کە پیاو پەیامی ساڵی نوێی پێیە، لە بەشێکی کولتووری کوردیدا ژن هەڵگری پەیامی ژیانەوە و ساڵی نوێیە.
 
"داڵگ ئەوەڵ وەهار" سیمبوولی روانەوە، ژیانەوە و دەستپێکی ژیانێکی نوێیە.
 
بەپێی کولتووری کوردی، بەهاری کوردی لەم کاتانەدا دەستپێدەکات، واتە دوو مانگ پێش نەورۆز، چونکە پێیان وایە لەم کاتەوە وردە وردە گژوگیا سەر دەردێنێت و ئەگەریش بەفر ببارێتەوە، لەبەر گەرمبوونی هەوا زوو دەتوێتەوە.
 
"گافارە وە کووڵ" کە خۆی کەمڕەنگ بوو، ئێستا لەگەڵ ساڵی نوێی کوردی خۆیشی دیسان ژیاوەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.