رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی لە تەواوی ناوچەکان باران دەبارێت. کەشناسێک ئاماژە بەوە دەکات، بارانبارین لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک لە پارێزگاکانی دیکە زیاتر دەبێت.
لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە 21-01-2024 بڵاوکراوەتەوە، کەشناسیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەشوهەوای سبەی دووشەممەوە رایگەیاند، لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک نمەباران دەبارێت و لە پارێزگای سلێمانیش بارانبارین لاواز دەبێت.
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "سبەی لە تەواوی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت؛ لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک بارانبارین کەمێک زیاتر دەبێت لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە؛ لە گەرمیان کەمتر لە هەموویان باران دەبارێت."
بە گوتەی ئەو کەشناسە، ئەم شەپۆلە تاوەکو رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت؛ پێنجشەممە ئاسمان هەور و ساماڵ دەبێت و رۆژی هەینی شەپۆلێکی دیکەی سەرما و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرمای سبەی بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
هەولێر: 19 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی
دهۆک: 15 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 21 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 4 پلەی سیلیزی
سۆران: 11 پلەی سیلیزی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ