گەنجێک لە رووباری سیروان دا خنکا

21-09-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گەنجێک کە بۆ راوەماسی چووبووە رووباری سیروان، خنکا. گوتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیان دەڵێت: "تاوەکو ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە."
 
ئەمڕۆ شەممە، 21ـی ئەیلوولی 2024، ئیبراھیم محەمەد، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کاژێر 04:30 ئەمڕۆ، پەیوەندیمان پێوەکرا کە رووداوێکی خنکان لە رووباری سیروان روویداوە، دیاربوو گەنجێک لەگەڵ هاوڕێیەکی بە نیازی راوەماسی چووبوونە رووبارەکە و پێش گەڕانەوەیان دەستیان کردووە بە مەلەکردن؛ یەکێکیان بەناوی ئەحمەد حوسێن فەتحوڵڵا، کە تەمەنی 37 ساڵە خنکا."
 
گوتەبێژەکە دەشڵێت: "دوای زیاتر لە دوو کاژێر گەڕانی تیمە تایبەتەکانمان، نەمانتوانی تەرمی گەنجەکە بدۆزینەوە و بە ناچاری ئێوارە پڕۆسەی گەڕانمان راگرت و سبەی دەستپێدەکەینەوە."
 
بەپێی ئاماری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای ساڵی 2024 تاوەکو ئێستا زیاتر لە هەزار و 300 رووداوی ئاگركەوتنەوە، خنكان و هەڵدێران لە هەرێمی كوردستان تۆمارکراون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەسێک تووشی پەتا بووە. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکەیە.

ئەنفلەوەنزا دەوامی قوتابخانەکانی ورمێی راگرت؛ سبەی پشووە

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی قەیرانی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی خێرای ئەنفلەوەنزا، سبەی لە سەرجەم قوتابخانەکانی پارێزگاکە پشووە و داواش لە هاونیشتمانییان دەکات، ئەگەر کاری پێویستیان نەبێت لە ماڵەوە نەچنە دەرەوە.