رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی ناوخۆ داوا لە هاووڵاتییان دەکات، بەهۆی نوێکردنەوەی سیستمەوە رۆژی چوارشەممە کەس سەردانی بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ نەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بە مەبەستی نوێکردنەوەی سیستمی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری لە هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کە دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی هەندێ وردە کێشەی تەکنیکی و خێراترکردنی کاروباری هاووڵاتیان، داوا لە هاووڵاتیانی ئازیز دەکەین کە رۆژی چوارشەممە 24-01-2024، سەردانی بەشی مۆڵەت نەکەن".
وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەکردووە، رۆژی دواتر ئەوانەی خەڵکی دەرەوەی شارەکانن کارەکانیان "رابگرن" و سەردانی بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ نەکەن "نەوەکو نوێکردنەوەی سیستمەکە پێویستی بەکاتی زیاتر هەبێت".
وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، ئاگادارییەکە ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە تاقیکردنەوەی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری ئەنجام دەدەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ