لە کرماشان کەسێک بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا و پێنج کەسیش بریندار بوون

22-03-2024
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی کرماشان - نەوسوودی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
مەسعود قەلعە سفیدی، بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای زانکۆی زانستی پزیشکیی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، 21-03-2024، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆری پراید و پیژۆ پارس لەسەر رێگەی کرماشان - نەوسوود لە نزیکەی گوندی کوزەران، کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
مەسعود قەلعە سفیدی گوتی، رووداوەکە کاژێر 18:45ـی ئێوارە روویدا کە هەر چوار بریندارەکان لەلایەن تیمەکانی فریاکەوتنی خێرا و مانگی سووری پارێزگاکە گەیێندراونەتە نەخۆشخانە.
 
بەگوتەی بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای زانکۆی زانستی پزیشکیی پارێزگای کرماشان، لادانی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بۆ سایدی بەرامبەر، هۆکاری رووداوەکە بووە و شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری پراید دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
 
ساڵانە ژمارەیەکی زۆری خەڵک بەتایبەتی لە رۆژانی نەورۆزدا بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گیان لەدەستدەدەن.
 
رۆژی چوارشەممە، 13-03-2024، سەلیم خانی، بەڕێوەبەری گشتیی دادپزیشکیی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند: ''لە 11 مانگی رابردوودا 533 کەس لە پارێزگاکە بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە گیانیان لەدەستداوە کە بەراورد بە هەمان کاتی ساڵی رابردوو، 12 گیانلەدەستدان زیادی کردووە.''
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەکە: د. دلاوەر ئاژگەیی و بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا

هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پرسی پێکهێنانی حکومەت تاوتوێ دەکەن

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سووریا، رۆژئاوای کوردستان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.