رووداو دیجیتاڵ
پەیجی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر چەند وێنەیەکی نەشیاوی تێدا بڵاوبووەتەوە و بەڕێوەبەرەکەی دەڵێت، "لە دوێنێ شەوەوە پەیجەکەمان هاک کراوە."
رۆژی هەینی 22ـی ئاداری 2024، رێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە کاژێر 11:30 خولەکی شەوی رابردووەوە پەیجی فەرمی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لە فەیسبووک هاککراوە."
لە پەیجەکەدا چەند وێنەیەکی نەشیاو بڵاوکراونەتەوە و رێبین ئەحمەد دەڵێت، "تیمی تەکنیکی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر لە هەوڵی وەرگرتنەوەی پەیجەکەدان و بەپێی ئەو سەرەداوانەی دەستمانکەوتوون، هاککەرەکان لە هیندستانن."
بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر گوتی، "لە رێگەی سەرۆکایەتیی شارەوانییەوە هاووڵاتییانمان لەم بابەتە ئاگادارکردووەتەوە و هەوڵ دەدەین تاوەکو 48 کاژێری داهاتوو بەتەواوەتی پەیجەکەمان وەربگرینەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ