نێچیرڤان بارزانی بۆ پارتی و یەکێتی: هەرچی زووە رێکبکەون و کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێنن

16-04-2025
پێشەوا بەختیار
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

"هەرچی زووە رێکبکەون و کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنن،" ئەوە یەکەمین گوتەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە بۆ یەکێتی و پارتی، داوای لێکردن کابینەکە لەئاست چاوەڕوانییەکانی خەڵکی کوردستان بێت.
 
رووداو زانیویەتی هەردوو حیزب لەسەر رەشنووسی بەڕێوەبردن و دەسەڵاتی حکومەتی داهاتووی زۆرینەی وەزارەتەکان رێککەوتوون. کۆبوونەوەکانی رابردووی نێوان یەکێتی و پارتی وایکردووە کە سبەی جگە لە دیداری سلێمانی، هەر لە سلێمانی کۆبوونەوەی باڵای هەردوو حیزب بەڕێوەبچێت، کە خۆیان بە چارەنووسسازترین کۆبوونەوە بۆ رێککەوتن بۆ پێکهێنانی کابینە نوێیەکەی حکومەت ناوی دەبەن.
 
فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "یەکێتی و پارتی کۆبوونەوە دەکەن، کۆبونوەوەی درێژ و چارەنووسسازیان لەبەردەمە و دەبێت بە زوویی رێکبکەون، بۆئەوەی حکومەت پێکبهێنن، ئیلتیزامی سەختیان هەیە و دەبێت بە زوویی ئەنجامیان هەبێت."
 
خواست و داواکانی یەکێتی لەم کابینە بەراورد بە رابردوو جیاوازە و زیاترە. پێکهێنانی حکومەت بە هاوسەنگی، دەسەڵاتی وەزیر و بەرپرسەکان بە تەواوی مەرجی یەکەمی یەکێتییە.
 
سەمیر هەورامی، گوتەبێژی قوباد تاڵەبانی گوتی، "سبەی کۆبوونەوە دەکەین، قۆناخی دابەشکردنی پۆستەکانە و سبەی دیاری دەکرێت چ پۆستێک وەردەگرین و گەر ئەنجام باش بێت، حکومەت زوو پێکدێت."
 
دوای تێپەڕبوونی 6 مانگ لە هەڵبژاردن، کە زۆرینەی دەنگدەران یەکێتی و پارتییان هەڵبژارد، ئێستا نزیکدەبنەوە لە گەیشتن بە پێکهێنانی کابینەی دەیەم.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.