رووداو دیجیتاڵ
دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتووچۆ لە سنووری قەزای بەردەرەش روویدا و بەهۆیەوە پێنج ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا.
عەقید ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ بە رووداوی راگەیاند: "ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپل خۆی بە بارهەڵگرێکدا کێشاوە و لە ئەنجامدا دایک و باوک و سێ منداڵیان گیانیان لەدەستداوە. دوای رووداوەکە ئۆتۆمبێلەکە گڕی گرتووە و سووتاویشن."
بەگوتەی بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ، تەرمەکانیان دەرهێنراون و بۆیان دەرکەتووە کە دایکەکە دووگیان بووە. لەبەر سووتاوی تاوەکو ئێستا نازانرێت خەڵکی کوێن.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، کە لە سەرچاوەیەک لە تەندروستیی بەردەڕەش دەستیکەوتووە، ناوی ئەو پێنج ئەندامەی ئەو خێزانەی گیانیان لەدەستداوە بەم شێوەیە:
سەروەر بیلال حەمەد (شۆفێر)
هودا رەمەزان سدیق، هاوسەری سەروەر بیلال، کە دووگیان بووە
سوهەیب سەروەر بیلال
بوخاری سەروەر بیلال
هاوکات کەسێکی دیکەش لە رووداوەکەدا بەناوی "ئەحمەد رەمەزان سدیق" گیانی لەدەستداوە، کە بەپێی ناوی سیانییەکەی بێت برای هودا رەمەزان سدیقە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ