لە شەڕەکەی مەخمووردا دوو پێشمەرگە شەهید بوون و زیاتر لە 11 پێشمەرگەش بریندارن

22-10-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

پەیامنێرانی رووداو لە سنووری قەرەچووخ و لەبەردەم نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر دەڵێن، دوو پێشمەرگە شەهید بوون و 11 پێشمەرگەش بریندارن. دەشڵێن، 12 سەربازی عێراقی کوژراون و برینداربوون.
 
لەبارەی ئاڵۆزییەکانی نێوان سوپای پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان لە چیای قەرەچووخ لە سنووری مەخموور، پەیام سەربەست، پەیامنێری رووداو لەبەردەم نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێرەوە گوتی، 13 پێشمەرگە گەیێندراونەتە نەخۆشخانەکان و دوو پێشمەرگە بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە شەهید بوون.
 
یەکێک لە شەهیدەکان، ناوی عەقید جەوهەر عەبدولقەهارە، کە فەرماندەی فەوج بووە لە لیوای 18ی وەزارەتی پێشمەرگە، شەهیدەکەی دیکە پێشەمەرگەیەک بووە بە ناوی هاوڕێ جەوهەر قەهار. پەیامنێری رووداو گوتی، "ساڵح زراری ئامر فەوج و جێگرەکە و کوڕ و برازایەکیشی لەو کەسانەن کە برینداربوون".
  
فەرهاد دۆڵەمەڕی، لە بناری چیای قەرەچووخەوە گوتی، دوای رێککەوتن لەگەڵ سوپای عێراق، پەکەکە ئەو سنوورانە و خاڵەکانیان چۆڵکردووە، پێشمەرگە گوتوویانە با خاڵەکان بە هاوبەشی بەڕێوەببەن، بۆ ئەوەش لەگەڵ لایەنی عێراقی کۆبوونەتەوە و رێکنەکەوتوون و دواتر بووە بەشەڕیان.
 
پەیامنێری رووداو گوتی، لایەنی "دەستپێشخەر لە شەڕەکە" سوپای عێراق بووە و هێزەکانی پێشمەرگە وەڵامیان داونەتەوە، زیاتر لە 12 سەربازی عێراقیش برینداربوون و کوژراون.
 
ئاماژەی بەوەشکرد، سوپای عێراق هێزی زیاتریان بردووەتە سنوورەکە. گوتیشی، "خاڵەکان چوار خاڵ بوون و ئێستا دووانیان لەژێر دەستی پێشمەرگەدایە و دوانەکەی دیکەش لەژێر دەستی سوپای عێراقدان".

 

کاژێر 4:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 22-10-2023، شەڕەکە لەنێوان سوپای عێراق و پێشمەرگەدا دروستبوو.
 
رۆژی 19-10-2023، هێزەکانی فیرقەی 14ـی سوپای عێراق چوار خاڵی سەربازیی چاودێرییان لەسەر چیای قەرەچووخ لە پەکەکە وەرگرتەوە کە بەپێی رێککەوتنێک لەلایەن سوپای عێراق وەرگیرایەوە، دواتر هێزێکی سوپای عێراق لە خاڵە سەربازییەکان جێگیرکراون.
 
بەگوێرەی پەیامنێرانی رووداو، دۆخەکە ئارام بووەتەوە و لایەنەکانی هەرێمی کوردستان عێراق و لە ئاستی باڵادا بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە لەسەر هێڵن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.