رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ کاژێر 12ی نیوەڕۆی رۆژی هەینی 23ی ئایاری 2025، هاوکاری بەتوانامان و بەرپرسی رووداو ستریم عومەر شایان لە نەخۆشخانەی (کەوسەر)ی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دواییکرد.
عومەر شایان دوای ماوەیەکی زۆر مانەوە لەژێر چارەسەری دا ماڵئاوایی کرد.
هاوکاری بەتوانامان عومەر شایان، سەرەتا لە بەشی ئینتەیک و دواتر لە بەشی رووداو دیجیتاڵ زۆر بە لێوەشاییەوە کاری کرد و جێدەستی دیاربوو، دوای دامەزراندنی رووداو ستریم زۆر بەدڵسۆزی و شارەزاییەوە کاری کرد و سەرکەوتووانە بەرپرسیارێتییەکەی جێبەجێدەکرد.
تۆڕی میدیایی رووداو، سەرەخۆشی لە هەموو هاوکارانی رووداو، هاوژینەکەی، دایک و باوکی و هەموو بنەماڵەکەی دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ