کەشناسێک: لە 25ـی تەممووزەوە پلەی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە

23-07-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی راگەیێندراوێکی کەشناسیی هەرێمی کورستان، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان و کەرکووک تۆمار دەکرێت، کە 47 پلەی سیلزییە. کەشناسێکیش دەڵێت، لە 25ـی ئەم مانگەوە پلەی گەرما بەرزتر دەبێتەوە.
 
رۆژی یەکشەممە، 23ـی تەممووزی 2023، کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەی دووشەممە پلەی گەرما "کەمێک" نزمتر دەبێت لە ئەمڕۆ و بەرزترین پلەی گەرما 47 پلە دەبێت لە کەرکووک و گەرمیان، نزمترینیش لە حاجی ئۆمەران دەبێت، کە 32 پلەی سیلیزییە.
 
هاوکات محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "پله‌ی گه‌رما تاوەکو 25ـی مانگ بە جێگری دەمێنێتەوە و دواتر بەرزتر دەبێتەوە".
 
ئەو کەشناسە گوتیشی، "خێرایی با چالاكە‌، لە هەندێک ناوچەدا 26 کیلۆمەترە لە کاژێرێکدا. هەروەها ئەمڕۆ و سبەی ئه‌گه‌ری ته‌پوتۆز و گڕه‌ با هه‌یه".
 
پێشبینیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بۆ پلەی گەرمای دووشەممە لە شارەکانی باشووری کوردستان:
 
- هەولێر: 45 پلەی سیلیزی
- سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی
- دهۆک: 43 پلەی سیلیزی
- کەرکووک: 47 پلەی سیلیزی
- هەڵەبجە: 45 پلەی سیلیزی
- زاخۆ: 45 پلەی سیلیزی
- سۆران: 43 پلەی سیلیزی
- گەرمیان: 47 پلەی سیلیزی
- حاجی ئۆمەران: 32 پلەی سیلیزی

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەکە: د. دلاوەر ئاژگەیی و بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا

هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پرسی پێکهێنانی حکومەت تاوتوێ دەکەن

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سووریا، رۆژئاوای کوردستان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.