لە سۆران یەکەم پێشبڕکێی ئۆفرۆد بە بەشداریی 30 ئۆتۆمبێل بەڕێوەچوو

25-05-2024
ئەندام جەبار
دیمەنێک لە پێشبڕکێکە.
دیمەنێک لە پێشبڕکێکە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بۆ یەکەمجار بەشێوەیەکی فەرمی پێشبڕکێی ئۆفرۆد لە شاری سۆران بەڕێوەدەچێت. 30 ئۆتۆمبێل بەشدارن و راستەوخۆ لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە سەرپەرشتی دەکرێت. 
 
سۆران ئەحمەد یەکێکە لە شۆفێرانی ئۆفرۆد، پێشتر بەشداری چەندین پێشبرکێی کردووە. بەڵام یەکەم جارە لەنێو هەوادارانی تواناکانی خۆی و ئۆتۆمبێلەکەی تاقیدەکاتەوە. 
 
تێپەڕاندنی بەربەستەکان لە کەمترین کاتدا، ئاست و ئەنجامیان دیاری دەکات. 
 
سۆران دەڵێت: "زۆر خۆشحاڵم کە پاڵەوانێتییەکی وا لە شاری سۆران دەکرێتەوە. لە زۆر لە پاڵەوانێتییەکاندا بەشداریم کردووە، ئێستاش بە فۆرد ئێف 350 بەشداریم کردووە کە مەکینەکەی 6.1ـە. ئیشەڵڵا دەیبەینەوە." 
 
گۆرەپانێکی گەورە دەور دراوە بە هەوادار و تەماشاکەرانی کێبڕکێکە؛ ئەو شوفێرانەی ئەزموونی زۆریان هەیە، نمایشی سەرنجڕاکێش دەکەن. 
 
دیموکرات ئیسماعیل سەرۆکی یەکێتیی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلی هەولێر دەڵێت: "یەکەمین جارە لە دەڤەری سۆران من خۆم ببینم خەڵکەکە حەزی لەو جۆرە وەرزشە بێت. کێ کەمترین کاتی هێنا، ئەو یەکەمە. هەر فاوڵێکیش بکەن 15 چرکەیان بۆ زیاد دەبێت." 
 
زۆریی هەوادار و تەماشاکەرانی سەرکێشییەکان گەشتوگوزاری سنوورەکەی گەیاندووەتە ئەو باوەڕەی هەنگاو بۆ ئەنجامدانی پێشبڕکێی گەورەتر بهاوێژن. 
 
 
فەیسەڵ سادق، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران دەڵێت: "پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل کە هەفتەیەک لەمەوبەر لە کۆڕەک ئەنجامماندا، هەواداری خۆی هەیە، بەڵام بەڕاستی نەشماندەزانی ئەو هەوادارە زۆرەشی هەیە." 
 
لەپاڵ ئەو ئۆتۆمبێلانەی تایبەت بە سەرکێشی دروست کراون، ئۆتۆمبێلی دیکەش توانایان تاقیدەکرایە بەڵام نیوەی بەربەستەکانیان تێنەدەپەڕاند و پەکیان دەکەوت.  

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەربڕخانەی هاوچەرخی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

سەربڕخانەی هەولێر: رێژەی سەربڕینی ئاژەڵ بەراورد بە یەکەم رۆژی جەژنی پار کەمترە

بەڕێوەبەری سەربڕخانەی هاوچەرخی هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا بەراورد بە جەژنی قوربانی پار، کەمتر ئاژەڵ سەربڕدراوە. دەشڵێت، شەش رێکخراوی خێرخوازیی نێوخۆیی، ژمارەیەک رێکخراوی دەرەکی و عێراقیش بۆ سەربڕینی ئاژەڵەکانیان پەیوەندییان پێوە کردوون