تورکیش ئێیەرلاینز: گەشتەکانمان بۆ هەولێر و بەغدا دەستپێدەکەینەوە

24-06-2025
دیار سلێمان
دیار سلێمان
نیشانەکردن جەنگی ئێران و ئیسرائیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

تورکیش ئێیەرلاینز (هێڵی ئاسمانیی تورکیا) رایگەیاند، گەشتەکانیان بۆ هەولێر و بەغدا دەستپێدەکەنەوە کە بەهۆی جەنگی ئێران و ئیسرائیلەوە وەستابوون.
 
بیلال ئەکشی، بەڕێوەبەری گشتیی تورکیش ئێیەرلاینز، رۆژی سێشەممە، 24ی حوزەیرانی 2025 لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە: ''سبەی چوارشەممە، گەشتەکانمان بۆ هەولێر و بەغدا دەستپێدەکەنەوە''.
 
تورکیش ئێیەرلاینز بەهۆی جەنگی ئێران و ئیسرائیلەوە، لە رۆژی هەینی، 13ی حوزەیرانەوە گەشتەکانی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان راگرتبوون.
 
تورکیش ئێیەرلاینز دوێنی دووشەممەش بەهۆی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئێران لە قەتەر، گەشتەکانی ئەو رۆژەی بۆ بەحرێن و کوێت، هەروەها بۆ شارەکانی دەوحە لە قەتەر، دەمام لە سعودیە، دووبەی و ئەبوزەبی لە ئیمارات و مەسقەت لە عومان راگرت.
 
جەنگی ئێران و ئیسرائیل 13ی حوزەیرانی 2025 دەستی پێکرد و تاوەکو رۆژی سێشەممە بەردەوام بوو. 
 
وەستانی جەنگەکە دوای ئەوە هات، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ رێککەوتنێکی بۆ "ئاگربەستی گشتگیر و تەواو" لەنێوان ئێران و ئیسرائیل راگەیاند.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

راهێنانێکی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق. وێنە: رووداو/ئەرشیڤ

زیاتر لە ساڵێکە 442 پێشمەرگە لە لیوای هاوبەش چاوەڕێی دەستبەکاربوونن

زیاتر لە ساڵێکە 442 پێشمەرگە لە لیوای دووی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق چاوەڕێی فەرمانی دەستبەکاربوون و دامەزراندنیانن. نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دەڵێت، دەستبەکاربوونیان پێویستی بە "رێککەوتنی سیاسی و تەرخانکردنی دارایی" هەیە