چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ رووداو: 50 ژن بەهۆی مادەی هۆشبەرەوە حوکم دراون

25-05-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەراورد بە ساڵانی پێشووتر حوکمدان بەهۆی بازرگانی و بەکارهێنانی هۆشبەرەوە بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و دەگاتە 12 هێندەی رابردوو.
 
بەگوێرەی ئاماری چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ رووداو، ئەمڕۆ 5487 کەس لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستاندا حوکمەکانیان بەسەردەبەن، لەو ژمارەیە نزیکەی 25%یان بەهۆی هۆشبەرەوەیە، کە 1311 کەسن.
 
ئیحسان عەبدولڕەحمان بابان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە 25ی ئایاری 2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لەو کەسانەی بەهۆی کێشان یان بازرگانی بە هۆشبەرەوە حوکم دراون، نزیکەی 50 ژن هەن."
 
لەنێو حوکمدراواندا کە 1311 کەسیان بەهۆی هۆشبەرەوە بووە، لەو ژمارەیە 594 کەسیان بازرگان بوون و ئەوانی دیکە بەکارهێنەر.
 
ئیحسان عەبدولڕەحمان ئاماژەی بەوەش کرد، ساڵانی 2018، 2019 و 2020 لە کۆی ساڵەکەدا 50 کەس بە تۆمەتی هۆشبەر حوکمدراون، بەڵام تەنیا لە چوار مانگی ئەم ساڵدا زیاتر لە 200 کەس بەو تۆمەتانە حوکمدراون، بەوەش بەراورد بە رابردوو 12 هێندە زیادیکردووە.
 
بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکان ئاماژەی بەوەش کرد، "ژمارەیەکی زۆر"یش بەکارهێنەر و بازرگانی مادەی هۆشبەر لەلایەن ئاسایشەوە بەند کراون و دۆسیەکانیان یەکلا نەبووەتەوە تاوەکو رەوانەی چاکسازییەکان بکرێن.
 
لە هەرێمی کوردستاندا سێ چاکسازیی گەوران لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک هەن؛ هاوکات سێ چاکسازیی ژنان و منداڵان لە هەر سێ شارەکەدا هەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.