ساڵانە زیاتر لە 22 هەزار تۆن ماسی لە کرماشان بەرهەمدەهێندرێت

25-08-2025
سینا سۆما
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ماسیی کرماشان دەڵێت، ساڵانە زیاتر لە 22 هەزار تۆن ماسی لەو پارێزگایەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرهەم دەهێندرێ، ئاماژە بەوەش دەکات، بەشێک لە بەرهەمەکە دەنێردرێتە باشووری کوردستان و عێراق.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 25-08-2025، سۆهراب سەحرایی، بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ماسیی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، لە ساڵانی رابردوودا پارێزگاکە لە بەرهەمهێنانی ماسیدا بەرەوپێشچوونێکی باشی بەخۆیەوە بینیوە.
 
بەگوتەی سۆهراب سەحرایی، ساڵانە 22 هەزار و 780 تۆن ماسی لەو پارێزگایەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرهەم دەهێندرێ. 
 
بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ماسیی کرماشان ئاماژەی بەوە کرد، جگە لە دابینکردنی پێداویستیی نێوخۆیی، بەشێک لە بەرهەمەکە هەناردەی وڵاتانی دیکە بەتایبەتی عێراق دەکرێ.
 
زیاتر لە 500 پڕۆژەی بەرهەمهێنانی ماسی لە پارێزگای کرماشان هەن. سۆهراب سەحرایی دەڵێ، راستەوخۆ هەلی کاریان بۆ سێ هەزار و 849 کەس رەخساندووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی پەروەردە: لە هەرێمی کوردستان خوێندن بە حەوت زمان هەیە

لە رۆژی جیهانیی زمانی دایکدا گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان دەڵێ، خوێندن بە حەوت زمان لە هەرێمی کوردستان هەیە و لەنێویاندا جگە لە کوردی، تورکمانی و سریانی وەک زمانی دایک بە فەرمی دەخوێندرێن