لە مانگێکدا زیاتر لە 2 هەزار کەس لە سنە بە رووداوی هاتووچۆ برینداربوونە

25-08-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکانی پارێزگای سنە دەڵێت؛ لە مانگێکدا هەزار و 269 رووداوی هاتووچۆ لە پارێزگاکە روویانداوە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 25ـی ئابی 2025، بابەک هودائی، بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکانی پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، ئەو رووداوانە لە 21-7-2025 تاوەکو 21-8-2025 تۆمار کراون، بەهۆیانەوە 2200 کەس بریندار بوون.
 
بابەک هودائی گوتی: "بە بەروارد بە پار رووداوەکانی هاتووچۆ لە پارێزگای سنە 11٪ زیادیان کردووە."
 
بەگوتەی بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکانی پارێزگای سنە، خێرایی زۆر، پشتگوێخستنی یاساکانی هاتووچۆ، ماندوێتی شۆفێر و خەواڵوویی و نەبەستنی پشتێنی سەلامەتی یان کڵاو بۆ ماتۆڕسوارەکان لە هۆکارە دیارەکانی ئەم رووداوانەن.
 
بەگوێرەی دادپزیشکیی ئێران، لە 21-03-2024 تاوەکو 21-03-2025 لانیکەم 20 هەزار و 45 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەکە: د. دلاوەر ئاژگەیی و بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا

هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پرسی پێکهێنانی حکومەت تاوتوێ دەکەن

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سووریا، رۆژئاوای کوردستان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.