سیروان بارزانی بۆ رووداو: بانگەشەی هەڵبژاردن بەشێوازێکی رێکوپێک بەڕێوەدەچێت

25-09-2024
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
سیروان بارزانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی میحوەری 6ی پێشمەرگە
سیروان بارزانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی میحوەری 6ی پێشمەرگە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سیروان بارزانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تاوەکو ئێستا بانگەشەی هەڵبژاردن بەشێوازێکی رێکوپێک بەڕێوەدەچێت. لەبارەی جموجۆڵەکانی داعشیش لە سنووری مەخموور گوتی، "بەگوێرەی زانیارییەکان جمووجۆڵەکانییان زیادیکردووە".
 
رۆژی چوارشەممە، 25ـی ئەیلوولی 2024، سیروان بارزانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی میحوەری 6ی پێشمەرگە (گوێڕ - مەخموور) لەکاتی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی یادکردنەوەی رۆژی نیشتیمانیی چیک لە هەولێر، لەسەر بانگەشەی هەڵبژاردن و جموجووڵەکانی داعش لە سنووری مەخموور قسەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو کرد.
 
سیروان بارزانی یەکەم رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی بە "رێکوپێک" ناوبرد و گوتی، "تاوەکو ئێستا بانگەشەی هەڵبژاردن بە ڕێکوپێکی دەڕوات و بەشێوازێکی دیموکراسییانە وەکو هەر وڵاتێکی ئەورووپی بەڕێوەدەچێت. هیوادارم بانگەشەکە هەر بەو شێوازەش بەردەوام بێت."
 
بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ماوەی 20 رۆژ بەردەوام دەبێت لە شەوی رابردووەوە و تاوەکو رۆژی 15ی ئۆکتۆبەری 2024.
 
بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان هەزار و 191 کەس، کە پێکهاتوون لە 823 پیاو و 368 ژن، خۆیان بۆ بەدەستهێنانی 100 کورسیی پەرلەمان بەربژێر کردووە، کە پێنجیان کۆتای تورکمان و کریستیانن. 38 کەسیش خۆیان بۆ پێنج کورسیی کۆتاکە بەربژێر کردووە، کە 20یان تورکمان و 18یان کریستیانن.
 
لەبارەی جموجووڵەکانی داعشیش لە سنووری مەخموور، سیروان بارزانی ئەوەی دووپاتکردەوە کە جموجووڵەکانی رێکخراوی داعش لەو سنوورە "زۆرە"، بەڵام رەتیکردەوە کە رێکخراوەکە هیچ ئۆپەراسیۆنێکی ئەنجام دابێت.
 
سیروان بارزانی ئاماژەی بەوەش کرد، بە دامەزراندنی فەوجێکی لیوا هاوبەشەکان لە سنووری میحوەری شەش، جموجووڵەکانی داعش "تا رادەیەکی زۆر" کەمدەکرێتەوە.
 
سیروان بارزانی هۆشداریدا لە بوونی بۆشایی ئەمنیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سووپای عێراق و گوتی، بەبێ ئەوەی ئەو بۆشاییە پڕبکرێتەوە مەترسی چەکدارانی داعش لەو ناوچەیە هەر بەردەوام دەبێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قیرتاوکردنی شەقامێک لە هەولێر. وێنەکە بۆ روونکردنەوە دانراوە

شارەوانیی بنەسڵاوە: ئەم ساڵ بە تێچووی 8 ملیار دینار پڕۆژەی خزمەتگوزاریمان جێبەجێ کردووە

سەرۆکی شارەوانیی بنەسڵاوە دەڵێت، ئەم ساڵ 8 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شارەکە جێبەجێ کراون کە تێچوویان بڕی 8 ملیار دینار بووە. دەشڵێت، بۆ ساڵی 2025 بە بەهای 9 ملیار دینار پڕۆژەیان پێشکێشکردووە و بەشێکیان رەزامەندییان لەسەر دراوە.