رووداوی دیجیتاڵ
ئەمڕۆ ساڵڕۆژی گشتپرسیی سەربەخۆیی کوردستانە؛ سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "نیشتیمان نەخشەیەک نییە لەسەر کاغەز بێت، بەڵکو خوێنە و بە دەمارەکاندا دەگەڕێ."
سەرۆک بارزانی پەیامەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکردووەتەوە، لە پەیامەکەدا هیچ ئاماژەیەک بە گشتپرسی نەکراوە، بەڵام گوتەکانی هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی گشتپرسیی سەربەخۆیی کوردستان.
سەرۆک بارزانی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا: "ئەوەی ئەمڕۆ دەچێندرێ، سبەی دەدورێتەوە."
رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017، بە سەرۆکایەتیی سەرۆک بارزانی گشتپرسیی سەربەخۆیی کوردستان ئەنجامدرا. ریفراندۆمەکە زۆرترین دەنگی "بەڵێ" بەدەستهێنا.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:
نیشتیمان نەخشەیەک نییە لەسەر کاغەز بێت، بەڵکو خوێنە و بە دەمارەکاندا دەگەڕێ.
ئەوەی ئەمڕۆ دەچێندرێ، سبەی دەدورێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ