شەڵتەری هەولێر: سەگەکانی دەوروبەر کێشەیان بۆ نێو شار دروست کردووە

25-11-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری شەڵتەری هەولێر رایگەیاند، نزیکەی 21 هەزار سەگی بێلانەیان کۆکردوونەتەوە. راشیگەیاند، "گەڕەکەکانی 32ی پارک، ژیان، هەولێری نوێ و رۆشنبیری کێشەیان بۆ دروستکردووین."
 
رۆژی سێشەممە 25ـی تشرینی دووەمی 2025 حەسەن ئیسماعیل، بەڕێوەبەری شەڵتەری هەولێر بە رووداوی راگەیاند، "تاوەکو ئێستا نزیکەی 21 هەزار سەگی بێلانە لە سەنتەری شاری هەولێر کۆکراونەتەوە؛ نزیکەی 10 هەزاریان نەزۆککراون و دواتر بەرەڵا کراونەتەوە."
 
بە گوتەی حەسەن ئیسماعیل، رۆژانە نزیکەی 50 بۆ 60 سەگ لەلایەن تیمەکانەوە دەگیرێن، بەڵام پزیشکانی ڤێتێرنەری رۆژانە توانایان هەیە 10 بۆ 15 سەگ نەزۆک بکەن، ئەم ماوەیەش بەهۆی هەندێک هۆکارەوە کارەکانیان سست بوون.
 
بەڕێوەبەری شەڵتەری هەولێر گوتی، "هەندێک گەڕەکی هەولێر بەردەوام کێشەمان بۆ دروست دەکەن، چونکە ئێمە لە سەنتەری شار سەگەکان کۆدەکەینەوە، بەڵام سەگەکانی دەوروبەری هەولێر لە رێگەی هەندێک گەڕەکەوە دێنەوە ناو سەنتەری شار."
 
لەبارەی گەڕەکەکانەوە، حەسەن ئیسماعیل گوتی، "32ی پارک، ژیان، هەولێری نوێ و رۆشنبیری کێشەیان بۆ دروستکردووین. لە گەڕەکی هەولێری نوێوە سەگەکانی شاوێس، پیرمام و پیرزین دێنەوە ناو سەنتەری هەولێر؛ سەگەکانی دارەتوو لە رێگەی گەڕەکی رۆشنبیرییەوە دێنەوە ناو سەنتەری شار، کە ئەمەش کێشەیە، ئێمە چەند کۆیان دەکەینەوە، هەر زیاد دەکەن."
 
بەگوێرەی پێشبینییەکانی فەرمانگەی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیی هەولێر، لە سنووری پارێزگاکەدا نزیکەی 30 هەزار سەگی بێلانە هەن.
 
لە هەولێر شێڵتەرێکی سەگی بێلانە لەلایەن پارێزگای هەولێرەوە بە گوژمەی زیاتر لە 480 ملیۆن دینار دروستکراوە و دەکەوێتە سەر رێگەی هەولێر - گوێڕ.
 
رۆژی 08-07-2023 وەکو یەکەم شوێن، لە گەڕەکی ژینی دارەتوو لە هەولێر، دەست بە کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان کرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەکدارێکی سووریا لە تانکەکەیەوە هاتووەتە دەرەوە.

بەریتانیا سزای بەسەر ژمارەیەک سەرکردە و گرووپی چەکداریی سووریا دا سەپاند

حکومەتی بەریتانیا سزای بەسەر 6 کەسایەتی و 3 گرووپی چەکداریی سووریادا سەپاند، لەنێویاندا ژمارەیەک لە گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی پێشوو و بازرگانانی نزیک لە حکومەتی بەشار ئەسەد، ئەمەش بەهۆی تێوەگلانیان لە "سەرکوتکردنی خەڵکی سڤیل و تووندوتیژیی تائیفی".