رووداو دیجیتاڵ
یوسف و هاوڕێکانی تاوەکو دوو هەفتە پێش ئێستا لەسەر سنووری باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرییان دەکرد، لەپێناو بژێویی ژیانیان لەسەر سنوور لەگەڵ مەرگ دەجەنگان، بەڵام جەنگی 12 رۆژەی ئێران و ئیسرائیل بێکاری کردوون.
یوسف دەڵێت: حەوت ساڵە ئەو کارە دەکات، ئەگەر دۆخەکە هەروا بڕوات، ناچارە کارێکی دیکە بدۆزێتەوە.
پەیامیش یەکێکە لە خاوەن بارخانەکانی تەوێڵە، کاری ئەویش وەستاوە، بەهیوایە دۆخی سەر سنوور ئاسایی بێتەوە و دەست بەکار بکەنەوە.
بەپێی داتا نافەرمییەکان، زیاتر لە 200 کۆڵبەر لە سنووری تەوێڵە و بیارە و سەرگەت هەن کە چاوەڕێ دەکەن دوای ئەم ئاگربەستە رەوشەکەیان ئاسایی بێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ