بەوێنە: منداڵێکی ساوا بە فڕێدراوی لە دەربەندیخان دۆزرایەوە

27-02-2024
نزار جەزا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە منداڵێکی ساوا لەبەردەم مزگەوتێکی قەزای دەربەندیخان بەفڕێدراوی دۆزرایەوە.
 
سڵێمان محەممەد، قائیمقامی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، منداڵێکی ساوا لە قەزای دەربەندیخان دۆزراوەتەوە، هێزە ئەمنییەکان راسپێردراون بۆئەوەی بەدواداچوون لە دۆسیەکە بکەن.
 
ئاماژەی بەوەشدا، هێشتا بابەتەکە لە لێکۆڵینەوەدایە بۆ ئەوەی بزانن منداڵی کێیە و کێ فڕێیداوە.
 
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە رووداوی گوت، منداڵەکە کچە و تەمەنی یەک یان دوو رۆژە، پشکنینی تەندروستی بۆ کراوە و ئێستا تەندروستی "زۆر باشە".
 
باسی لەوەشکرد، منداڵەکە کاتێک دۆزراوەتەوە کە نوێژخوێنان بۆ نوێژی بەیانی چوون بۆ مزگەوت، بەڵام لەبەردەم مزگەوتەکە منداڵەکەیان بینیوە و هێزە ئەمنییەکانیان لێ ئاگادارکردووەتەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەکە: د. دلاوەر ئاژگەیی و بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا

هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پرسی پێکهێنانی حکومەت تاوتوێ دەکەن

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سووریا، رۆژئاوای کوردستان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.