هەواڵگریی عێراق: لە سلێمانی ئەنجامدەرێکی کۆمەڵکوژیی سپایکەر دەستگیرکرا

27-07-2023
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، ئەنجامدەرێکی کۆمەڵکوژیی سپایکەر-یان لە شاری سلێمانی دەستگیر کردووە. 
 
رۆژی پێنجشەممە، 27-07-2023 دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگریی ورد، بە هاوئاهەنگیی دەزگای دژە تیرۆر لە پارێزگای سلێمانی لە ئەرکێکی جۆری دا، عەبدولخالق خەزعەل سوڵتان-یان دەستگیرکرووە، کە لە 2013دا پەیوەندی بە رێکخراوی داعشەوە کردووە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق، ئەو کەسە چەندین جار هێزە ئەمنییەکانی لە پارێزگای سەلاحەددین کردووەتە ئامانج، هەروەها بەشداری لە کۆمەڵکوژیی سپایکەر کردووە. بەرپرسی سەربازی بە ناو ویلایەتیی داعش بووە، دواتر گواستراوەتەوە بۆ بەناو ویلایەتی نەینەوا و بەشداری شەڕەکانی دژی هێزە ئەمنییەکان کردووە.
 
زیاتر لە 1700 سەربازى فیرقەى 18ى سوپاى عێراق لەلایەن رێکخراوى داعشەوە لە 12ى حوزەیرانى 2014  بەدیلگیران، کاتێک لە سەربازگەى سپایکەر بوون لە شارى تکریتى پارێزگاى سەلاحەدین و دواتر زۆربەیان گولـلەبارانکران.  
 
رۆژی 21ى ئابى 2016، سزاى لەسێدارەدان بەسەر 36 تاوانبارى دۆسیەی سپایکەر جێبەجێکرا، هەروەها لە 8ى ئابى 2017، دادگەى ناوەندى تاوانەکان لە عێراق سزاى لەسێدارەدانى بۆ 27 تۆمەتبارى دیکە دەرکرد. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەکە: د. دلاوەر ئاژگەیی و بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا

هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پرسی پێکهێنانی حکومەت تاوتوێ دەکەن

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سووریا، رۆژئاوای کوردستان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.