خوێندنی باڵا: 17 زانکۆی تایبەت مۆڵەتی فەرمییان هەیە

27-09-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێ، 17 زانکۆی تایبەت لە هەرێمی کوردستان مۆڵەتی فەرمییان هەیە و خوێندکاران دەتوانن لەوێ درێژە بە خوێندن بدەن.
 
رۆژی شەممە، 27ی ئەیلوولی 2025، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لیستی ناوی زانکۆ تایبەتەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026، خوێندکاران دەتوانن لەو زانکۆیانە درێژە بە خوێندن بدەن کە مۆڵەتی فەرمیی وەزارەتەکەمانیان هەیە".
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "بەپێی یاسای ژمارە (2)ی ساڵی 2013ی زانکۆ تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان، ئێستا وەزارەت تەنیا مۆڵەتی بە 17 زانکۆ و کۆلێژی تایبەت داوە بۆ ئەوەی بۆ ساڵی نوێی خوێندن قوتابی و خوێندکار وەربگرن".
 
بەپێی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، زانکۆکان ئەمانەن:
 
زانکۆ تایبەتەکانی پارێزگای هەولێر
 
- زانکۆی جیهان
- زانکۆی لوبنانی-فەرەنسی
- زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک
- زانکۆی نۆڵیج
- زانکۆی بەیان
-زانکۆی هەولێری نێودەوڵەتی
- زانکۆی کاسۆلیک
- کۆلێژی قەڵای زانکۆیی بۆ دیراساتی ئایینی
 
زانکۆ تایبەتەکانی پارێزگای سلێمانی
 
- زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی
- زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی
- زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆژیا
- زانکۆی جیهان - سلێمانی
- زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک - لقی سلێمانی
- زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتی
- کۆلێژی کۆیەی زانکۆیی بۆ دیراساتی ئایینی
 
زانکۆ تایبەتەکانی پارێزگای دهۆک
 
- زانکۆی نەورۆز
- زانکۆی جیهان - دهۆک

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زۆرترین کاڵا هەناردەکراوەکان بریتین لە: کاشی، سیرامیک، شووشە، بەرهەمە پلاستیکییەکان، بەردی ئاسن، گەچ، ئامێری کشتوکاڵ، بەرهەمی پیشە دەستییەکان و سەوزە و میوە

گومرگی کرماشان: هەناردەی کاڵا لە دەروازە سنوورییەکانمانەوە کەمی کردووە

بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای کرماشان رایدەگەیێنێت، لە 10 مانگی رابردوودا هەناردەکردنی کاڵا لە دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاکەوە بەراورد بە ساڵی رابردوو هەم لە رووی بڕ و هەم لە رووی نرخەوە کەمی کردووە.