رووداو دیجیتاڵ
لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا، هەفتانە بایی نزیکەی 80 هەزار دۆلار پۆستی سیاسی لە هەرێمی کوردستان سپۆنسەر دەکرێن و بەربژێرانیش بۆ رۆژانی کۆتایی بانگەشە ملیۆنێک نامەی وەتسئەپ بە 30 هەزار دۆلار دەکڕن. بانگەشەی هەڵبژاردن لە شەقام و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هیچیان شوێنیان بە یەکتر لێژ نەکردووە و لە هەردووکیاندا بازاڕی بانگەشە گەرمە.
خەرجییەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان لە هەزاران دۆلاردان، بە بەشێوەیەک بە هەزاران دۆلار درێتە سپۆنسەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بە بەهای هەزاران دۆلاریش نامەی وەتسئەپ و ڤایبەر دەکڕدرێن.
یەک ملیۆن نامەی وەتسئەپ بە 3 دەفتەر و ڤایبەریش بە 8400 دۆلار
کێوان حەسەن، خاوەنی کۆمپانیایەکی تەکنەلۆژییە و کار لەو بوارەدا دەکات، بە رووداوی گوت، "ناردنی یەک ملیۆن نامە لە وەتسئەپەوە نرخی 30 هەزار دۆلار(3 دەفتەر)ە، نرخی یەک ملیۆن نامەی ڤایبەریش 8 هەزار و 400 دۆلار(84 وەرەقە)یە".
باسی لەوەشکرد، ئەو نرخانە لە ئاستی جیهانیدا دیار دەکرێن، بەشێوەیەک سەرەتای بانگەشە نرخی یەک ملیۆن نامەی وەتسئەپ 40 هەزار دۆلار (4 دەفتەر) بووە.
روونیشکردەوە، زۆرینەی بەربژێران 10 رۆژی کۆتایی بانگەشەی هەڵبژاردنیان بۆ ناردنی نامەکان دیاریی کردووە.
بەپێی بەدواداچوونەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، لە بەکارهێنانی ئەم رێگەیەدا بەربژێرانی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشەنگی بەربژێرانی سەرجەم لایەنەکانن، بەڵام بەربژێرانی پارتەکانی دیکەش بە تایبەت یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیش هەن.
خەرجییەکانی سۆشیال میدیا هەر ئەوەندە نین، بە پێی داتاکانی کۆمپانیای مێتا لە ماوەی هەفتەیەکدا (18ـی تشرینی یەکەم بۆ 24ـی تشرینی یەکەم)بە بەهای 77 هەزار و 571 دۆلار پۆستی سیاسی سپۆنسەر کراون.
سلێمانی سێیەمی هەموو عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە لەو ماوەیەدا بە بەهای 33 هەزار و 559 دۆلار پۆستی سیاسی سپۆنسەر کراون، لە هەولێر 29 هەزار و 316 دۆلار، لە دهۆک 12 هەزار و 924 دۆلار و هەڵەبجەش بە بەهای هەزار 772 دۆلار پۆستی سیاسی سپۆنسەرکراون.
ساکار غازی، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان کە لە ماوەی 30 رۆژدا بایی 653 دۆلار سپۆنسەری پەیجەکەی کردووە، لەوبارەوە گوتی، "بەشێوەیەکی گشتی پارەی کەم لە سپۆنسەر خەرج دەکەم، بەڵام شێواز و تەکنیک بۆ راکێشانی زۆرترین بینەر بەکاردەهێنم لەنێویاندا راگەیاندنی چاڵێنج و وەڵامدانەوەی لەلایەن وەرگرانەوە."
خەرجیی بانگەشە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تاوەکو 10 هەزار دۆلار دەڕوات
محەممەد ئەحمەد، خاوەن کۆمپانیایەکی بواری بەرهەمهێنان و کارکردنە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لەم هەڵبژاردنەدا لە سنووری بازنەی هەولێر کار بۆ چەند بەربژێرێکی جیاواز دەکات. محەممەد ئەحمەد بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "کارەکانی ئێمە لە بەرهەمهێنانی ڤیدیۆ، وێنە و گرافیکەوە دەستپێدەکات تاوەکو دەگاتە بڵاوکردنەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بە گشتی نرخی پاکێچەکان لە 2 هەزار و 500 دۆلارەوە دەستپێدەکەن و تاوەکو 10 هەزار دۆلار دەڕۆن."
روونیکردەوە، داواکارییەکانی بەربژێرەکە نرخەکان دیاری دەکات، تاوەکو داواکارییەکان زیاتر بن نرخەکان زیاتر بەرز دەبنەوە، مەرجیش نییە بە پارەیەکی کەم کارێکی باش نەکرێت.
بڵند نەورەس، خاوەنی کۆمپانیایەکی دیکەیە و شارەزای بواری تۆڕی کۆمەڵایەتییە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت،" پاکێجەکان لای ئێمەوە لە 3 هەزار دۆلارەوە دەست پێدەکەن تاوەکو 7 هەزار دۆلار دەڕۆن."
سپۆنسەرکردن رێگەیەکە بۆ گەیشتنە وەرگری زیاتر بەکاردەهێنرێت و بەکارهێنەر خۆی بڕەکەی دیاری دەکات. بڵند نەورەس گوتی،" بۆ مانگێک بە لایەنی کەمەوە هەر بەربژێرێک بۆ هەڵمەتێکی باش پێویستی بە هەزار و 500 دۆلار تاوەکو 3 هەزار دۆلارە، کە دەتوانرێت بازنەی هەڵبژاردنەکە دیاری بکرێت زیاتر لە جارێک بگاتە زیاتر لە ملیۆنێک دەنگدەر کە 600 هەزاریان بەبێ دووبارە کردنەوە پێیان دەگات".
ئەو شارەزایەی بواری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بانگەشەکردن لە پێگە ئەلکترۆنییەکان بە رێگایەکی گونجاوتر دەزانێت تاوەکو بتوانرێت هێزی بەربژێر و لایەنەکان بە تێچوویەکی کەمتر پێشان بدات.
بەربژێران خواستیان لەسەر نرخی بانگەشەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە
ساكار غازی، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بەشێکی گرنگی بانگەشەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە و هەموو پلاتفۆڕمەکان بۆ بانگەشە بەکاردەهێنێت بە تایبەت فەیسبووک، ئینستاگرام، تیکیتۆک، سناپچات و وەتسئەپ.
بە گوتەی بەربژێرەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رێگەیەکی ئاسانن تاوەکو بگاتە هەموو دەنگدەران، چونکە ئێستا زۆرینەی هاونیشتمانیان بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانن.
پارتی دیموکراتی کوردستان، تائێستا 20 ملیۆن دیناری بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بە بەربژێرانی داوە، ساكار غازی گوتی،" نزیکەی 20%ـی کۆی خەرجییەکانی بانگەشەم بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە، تێچووی کەمترە و کاریگەریی زیاترە."
بەربژێرەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتیشی، شێوازی بانگەشەی ئەو تەنیا لە تۆڕە کۆمەڵەیەتییەکاندا نییە بەڵکو بانگەشەی شەقام و سەردانیش بەشێکن لە هەڵمەتەکەی.
لیستێک تەنیا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بانگەشە دەکات
بەرەی گەل کە لاهوور شێخ جەنگی سەرۆکایەتیی دەکات، بە ناوی لیستی "بەرەی گەلەکەمان" بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکات. لەنیا قەزاز بەربژێرێکی گەنجی لیستەکەیە و تەمەنی 31 ساڵە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چالاکە.
بەربژێرەکەی لیستی "بەرەی گەلەکەمان" بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لەم هەڵبژاردنەدا بەهۆی دۆخی سیاسی و داراییەوە و وەک بڕیارێکیش تەنیا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بانگەشە دەکەین، وەک خۆم زیاتر پەیامەکانم لە تیکتۆک بڵاودەکەمەوە و دەگاتە هەمووان."
لەنیا قەزاز کە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش بەربژێر بووە و لە شەقامیشدا بانگەشەی کردووە روونیکردەوە، لە رووی تێچووەوە بانگەشەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تێچوویان کەمترە و شەقام تێچوویەکی زۆری دەوێت و هۆکارێکیشە بۆ پیسکردنی ژینگە.
تەنیا بەرەی گەل نییە هێزی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بۆ بانگەشە بەکاردەهێنت، زۆرینەی لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی کارا پشت بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەبەستن.
بە گوتەی خۆیان بەهۆی سنوورداری دۆخی داراییەوە کەمتر پشت بە سپۆنسەرکردن دەبەستن، بەڵکو لە رێگەی تیمی مرۆییەوە چالاکانە بابەتەکانیان بڵاودەکەنەوە.
نرخی بانگەشە لە شەقامدا
سیروان حەمە مەحموود، خاوەنی گرووپێکی چاپی فلێکس و قوماشە لە هەولێر و کار بۆ پارت و بەربژێران دەکات، ئەو بە رووداوی راگەیاند، لە هەولێر نرخی هەر مەترێک فلێکس بە 2 دۆلار چاپ دەکرێت، نرخی دانانی هەر مەترێکش لە زەویدا بە چاپکردنەوە بە 11 دۆلار دەکرێت و بە ستوونەکانی کارەباشەوە بە 2 دۆلار هەڵدەواسرێن.
بەپێی نرخەکان، ئەگەر بەربژێرێکی هەولێر هەزار مەتر فلێکسی هەبێت بە دانانی چوارچێوەی ئاسنەوە نزیکەی 13هەزار دۆلاری لەسەر دەکەوێت.
بەپێی بەدواداچوونێکی تۆڕی میدیایی رووداو، نرخی چاپکردنی هەر مەترێک فلێکس لە سلێمانی بۆ بەربژێران بە 3 دۆلار و 2 سەنت چاپ دەکرێت، نرخی دانانی هەر مەترێک فلێکسیش بە دانانی چوارچێوەوە 10 دۆلارە. ئەگەر بەربژێرێک هەزار مەتر فلێکسی هەبێت بە دانانی چوارچێوەی ئاسنەوە 10 هەزار دۆلاری لەسەر دەکەوێت.
بەربژێران 8 تاوەکو 11 دۆلار بە ئاسنی هەڵواسینی پۆستەرەکانیان دەدەن، بەڵام لەگەڵ تەواوبوونی بانگەشەدا بەشێک لە هاوڵاتییان زوو هەڵیان دەگرنەوە، هیچ گرێبەستێکیش نییە لەگەڵ بەربژێران تاوەکو لێیان وەربگیرێتەوە.
کۆمەڵەی چاپخانەکان: دوو هەڵبژاردنە بەربژێران و لیستەکان لە هەرێمی کوردستان فلێکس چاپ دەکەن
عومەر زۆرباش، سەرۆکی کۆمەڵەی چاپخانەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئێستا هەرێمی کوردستان توانای هەیە هەموو کارێکی چاپکردنی فلێکس لە نێوخۆی هەرێمی کوردستان بکات، تەنیا چاپکردنی سەر قوماش دەبرێتە دەرەوە.
لە هەرێمی کوردستان، 6 هەزار و 664 چاپخانە هەن، بە گوتەی سەرۆکی کۆمەڵەکەیان چاپخانەکان توانایان هەیە جگە لە چاپی هەڵبژاردنە نێوخۆییەکان کاری چاپ بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا و ئێرانیش بکەن.
سیروان حەمە مەحموود، خاوەنی چاپخانە لە هەولێر، نیگەرانە کە تائێستا زۆربەی کارەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن دەبرێنە دەرەوە. گوتی،" لەم هەڵبژاردنەدا نزیکەی دوو ملیۆن پۆستەرمان بۆ بەربژێران لە شارەکانی دیکەی عێراق چاپکردووە، بەڵام هێشتا بەشێک لە لایەنەکانی هەرێمی کوردستان کارەکانیان دەبەنە دەرەوە".
سەرۆکی کۆمەڵەی چاپخانەکان ئەگەرچی رێگریکردنی تەواوەتی بە ئەستەم دەزانێت، بەڵام داوای لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان کرد بە نووسراوێک گشتاندن بکرێ بۆئەوەی هیچ بوارێکی چاپکردن هاوردەی هەرێمی کوردستان نەکرێت، بۆئەوەی هەژارەکان سوود وەربگرن.
بانگەشەی سەر شەقام هۆکارێک بۆ پیسبوونی ژینگە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش بۆ ساختەکاری
سەنعان عەبدوڵڵا، گوتەبێژی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بانگەشەی هەڵبژاردن هۆکارێکە بۆ پیسکردنی ژینگەی کوردستان، ئەوەش بەهۆی ئەو شێوازەی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاردەهێنرێت.
هەڵواستینی پۆستەر و فلێکس لە شەقامەکاندا یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان کە بە گوتەی سەنعان عەبدوڵڵا، کاریگەری لەسەر هەستی بینین دەبێ، چونکە بەشێکە لە شێواندنی سیمای شەقام لە شارەکان.
سەنعان عەبدوڵڵا روونیکردەوە، "زۆربەی ئەو کەرەستانەی لە شەقامەکاندا بۆ بانگەشە بەکاردەهێنرێن، فلێکس و کەرەستەی پلاستیکین کە کاریگەری راستەوخۆیان لەسەر پیسبوونی ژینگە هەیە. سەرەڕای ئەوەش، لەم کاتەدا کە بەرەو وەرزی بارانبارین دەڕۆین، دەکرێ ئەو کەرەستانە ببنە هۆکارێک بۆ گیرانی مەنهۆڵ و ئاوەڕۆکان."
گوتەبێژی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان باسی لەوەشکرد، هەندێک کات بەهۆی ئەو پۆستەرانەی لە شەقامەکاندا هەڵدەواسرێن، زیان بە دار و درەختەکان دەگەیێندرێ و دەبێتەهۆی وشکبوونی دارەکان.
سەنعان عەبدوڵڵا گوتی، ئەنجوومەنی وەزیران گشتاندنێکی بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کردووە تاوەکو کار بە رێنمایی ژمارە 5ـی ساڵی 2025ـی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بکەن و رێگە بگرن لە شێواندنی ژینگە بەهۆی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە.
دەستەی چاککردن و ژینگەی هەرێمی کوردستان نیگەرانە لەوەی ژینگە بەشێکی سەرەکی نییە لە بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتە سیاسییەکان و وەک پێویست گرنگی پێنادەن. "پارتە سیاسییەکان و بەربژێران گرنگی زیاتر بە ژینگە بدەن لە بانگەشەکانیان تاوەکو هاونیشتمانیان هۆشیار بکەنەوە، هەروەها بە چڕی کار لەسەر پرسی ژینگە بکەن چونکە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا یەکێکە لە ئاڵنگارییەکانی داهاتووی عێراق و هەرێمی کوردستان."
ساختەکردن هەمیشە بەشێکە لە هەڵمەتەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن بە تایبەت لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، زانیار جەبار، مامۆستای زانکۆ و شارەزای بواری مارکێتینگ گوتی،" ساختەکردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ئاسانترە بەراورد بە شەقام".
بڵند نەورەس، وەک شارەزایەکی بواری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پێگە ئەلکترۆنییەکان بە رێگەیەکی ئاسانتر بۆ بڵاوکردنەوەی ساختەکاری لە هەواڵ و وێنە و ڤیدیۆ دەبینێت و گوتی،" پێشكەوتنی تەکنەلۆژیا هۆکارەکەیەتی".
بانگەشە لە نێوان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و شەقامدا
تائێستا لە هەرێمی کوردستان هیچ توێژینەوەیەکی زانستی بەردەست نییە کاریگەرترین شێوازی بانگەشە لە نێوان بانگەشەی هەڵبژاردن لە شەقام و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دیاری بکات.
زانیار جەبار، مامۆستای زانکۆ و شارەزای بواری مارکێتینگ بۆچوونی وایە، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رێگەیەکی ئاسانترن بۆ گەیشتنە زۆرترین وەرگر، چونکە لە رێگەی پۆستێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەتوانرێت بگاتە زۆرینەی دانیشتووانی پارێزگایەک، لە کاتێکدا بە هەڵواستینی پۆستەر تەنیا دەتوانی بگەیتە ئەو کەسانەی لە شەقامێکی دیاریکراودا هاتووچۆ دەکەن.
زانیار جەبار بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بانگەشە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ئاسانترە و دەتوانرێت بە نرخێکی کەمتریش بکرێت لە کاتێکدا هەمان کار لە شەقامدا دەکرێت، بەڵام بە خەرجییەکی زیاتر".
ئەو مامۆستای زانکۆیە لە هەردوو هەڵمەتەکەدا ستراتیژ بە گرنگ دەزانێت و پێی وایە دەتوانرێت بە شێوەیەکی بەهێز لە رێگەی هەردوو هەڵمەتەکەوە بەربژێر و لیستەکان بە دەنگدەران بگەن.
ئەگەرچی تاوەکو دێت تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زیاتر پێش دەکەون، بەڵام هێشتا شوێنیان بە بانگەشەی شەقام لێژ نەکردووە، سیروان حەمە مەحموود گوتی،" کارەکانی ئێمە بەردەوامن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاریگەرییان لەسەرمان نەبووە".
هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رۆژی 11ـی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ بکرێت. پەرلەمانی عێراق لە 329 کورسی پێکدێت، 320یان گشتی و 9یان کۆتان. بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق 31 هاوپەیمانێتی، 38 حیزب و 75 بەربژێری سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنەکە دەکەن.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ