رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ بانکی ناوەندی زیاتر لە 225 ملیۆن دۆلاری بە نرخی فەرمی فرۆشت، لەو بڕە زیاتر لە 16 ملیۆن دۆلاری بە نەختینە بووە. ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 158 هەزار و 500 دینار دەفرۆشرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 27-11-2023، بانکی ناوەندیی عێراق 225 ملیۆن و 780 هەزار دۆلاری بە نرخی فەرمی فرۆشت، لەو بڕە 16 ملیۆن و 780 هەزاری بە نەختینە و 209 ملیۆن دۆلاری بۆ حەواڵە بووە.
حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "100 دۆلار بە 158 هەزار و 500 دینار دەفرۆشرێت؛ بانکی ناوەندی بە نەختی زۆر کەمی فرۆشتووە، بۆیە بەهای دینار کەمێک دابەزی."
هەر ئەمڕۆ دووشەممە، رەوەز میرزا، خاوەنی کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە سلێمانی 100 دۆلار بە 158 هەزار و 400 دینار دەفرۆشرێت.
دوێنێ لەکاتی داخستنی بازاڕەکانی دراودا، 100 دۆلار بە 158 هەزار و 150 دینار دەفرۆشرا.
ئاڵوگۆڕکارانی دراو هۆکاری نزمی بەهای دینار بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە، کە خواست لەسەر دۆلار زۆرە و بانکی ناوەندیی عێراقیش ئەو دۆلارەی دەیفرۆشێت زۆرینەی بۆ وڵاتانی دەرەوە حەواڵەی دەکات و نایەتە نێو بازاڕەکانەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ