لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە رۆژهەڵاتی کوردستان 6 کەس گیانیان لەدەستدا

29-03-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە پارێزگاکانی کرماشان و لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان، 6 کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکە برینداربوون.
 
ئێوارەی دوێنێ هەینی 28ی ئاداری 2025 ئەفشین یەگانە، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی مانگی سووری پارێزگای کرماشان رایگەیاند، "لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە رێگەی نێوان جوانڕۆ – سەلاسی باوەجانی لە پارێزگای کرماشان، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون."
 
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی رێگەوبان، هۆکاری رووداوەکە تیژڕۆیی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بووە.
 
هەر دوێنێ ئێوارە، پۆلیسی رێگەوبانی پارێزگای لوڕستان بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و بارهەڵگرێک لە رێگەی کوهدەشتی پارێزگاکە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکە برینداربوون.
 
ساڵانە لە ئێران لەگەڵ دەستپێکردنی پشووەکانی نەورۆزدا رووداوەکانی هاتووچۆ زیاد دەکەن.
 
بەپێی ئامارەکان، لە 21-03-2024 تاوەکو 21-03-2025 لە ئەنجامی رووداوەکانی هاتووچۆ 20 هەزار و 45 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گیانیان لەدەستداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

قوباد تاڵەبانی: لە دڵەوە پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ و هەموو کوردستان دەکەم

قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ دەکات و دەڵێت، "بردنەوەی خەڵاتی باشترین هاندەر لەسەر ئاستی جیهاندا، شانازییەکی گەورەیە بۆ یانەی زاخۆ و وەرزشی کوردستان و بۆ هەموو خەڵکی کوردستان".