تێکشکانی هێلیکۆپتەرێک لە شوێنی رووداوێکی هاتووچۆ لە ئەزمڕ؛ تەرمێک و 2 بریندار بە کۆڵ گواسترانەوە

29-08-2025
پێشەوا بەختیار
شوێنی هەردوو رووداوەکە. وێنە: هاتووچۆی سلێمانی
شوێنی هەردوو رووداوەکە. وێنە: هاتووچۆی سلێمانی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە چیای ئەزمڕی سلێمانی، هێلیکۆپتەرێک بۆ گواستنەوەی تەرمێک چووە سەر چیاکە، بەڵام کەوتەخوارەوە و تیمە فڕۆکەوانییەکەی بریندار بوون.
 
نیوەڕۆی رۆژی هەینی 29-08-2025 تیمەکە ئاگادار کراون کە رووداوێکی هاتووچۆ روویداوە، تێیدا کەسێک بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە کەوتووەتەوە خوارەوە، بەهۆی سەختیی شوێنەکە و نەگەیشتنی تیم لەڕێگەی ئۆتۆمبێلەوە بۆ گواستنەوە تەرمەکە تیمەکە بە هێلیکۆپتەر چوون، بەڵام هێلیکۆپتەرەکەش تێکشکا.
 
لە رووداوە هاتووچۆکەدا کەسێک گیانی لەدەستداوە، جگە لە برینداربوونی کاپتنی هێلیکۆپتەرەکە و هاوەڵەکەی لەکاتی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەیان. شوێنەکە سەخت بوو، بۆیە دواتر تەرمەکە و بریندارەکان بە کۆڵ بۆلای ئۆتۆمبێلەکانی فریاگوزاری گوازرانەوە.
 
فەرمان خەمزەیی، شایەتحاڵ بە رووداوی گوت، "کەسوکار زۆر بووین، بریندارەکان و تەرمەکەمان بەپەلە بردە خوارەوە. سوپاسی تیمی فڕۆکەوانی دەکەین کە هاتن بەهانامانەوە."
 
هێلیکۆپتەرەکەی فڕۆکەوانیی سلێمانی بۆ هاوکاری و گواستنەوەی تەرمی ئەحمەد رەسووڵی تەمەن 52 ساڵ، کە لە رووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدابوو، چووبوون.ئەحمەد رەسووڵی کۆچکردوو، کاری پاسەوانی بووە و ژیانی هاوژینیی پێکنەهێنابوو.
 
قەدسی محەممەد، پوورزای کۆچکردوو گوتی، "شەو کاژێر 08:00 هاتبووەوە بۆ پشوودان و بۆئەوەی لە ماڵەوە خۆی بشوات، بەڵام دەنگی نەمابوو و دیار نەبوو. نیوەڕۆ گوتیان مردووە و لە شاخ کەوتووەتە خوارەوە."
 
عەمید حوسێن فەیزوڵڵا، بەڕێوەبەری تیمی فڕۆکەوانیی سلێمانی یەکێک بوو لەوانەی لە رووداوی تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکە بە سەختی بریندار بوو. بە گوتەی پزیشکەکان، تەندروستیی هەردوو برینداری تیمی فڕۆکەوانییەکەی سلێمانی مەترسیی تێپەڕاندووە و دۆخی تەندروستییان باشە.
 
بەپێی زانیارییەکانی هاتووچۆی سلێمانی، هێلیکۆپتەرەکە بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە کەوتووەتەخوارە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش لێکۆڵینەوەی زیاتر دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.