سەرۆک بارزانی: تاوەکو عەقڵیەتی شۆڤێنی مابێت، عێراق ئارامی بەخۆیەوە نابینێت

31-07-2025
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک مەسعود بارزانی، لە 42ـەمین ساڵیادی ئەنفالی بارزانییەکاندا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت، "بەداخەوە هێشتا هەندێ کەس هەن کە عیبرەتیان لە مێژوو وەرنەگرتووە و هەر بەو عەقڵیەتە شۆڤینیی و نکۆڵیکارییە سیاسەت دەکەن."
 
رۆژی پێنجشەممە، 31-07-2025، لە پەیامەکەیدا کە سەرۆک بارزانی کە بەبۆنەی یادی 42 ساڵەی جینۆسایدکردنی 8 هەزار بارزانییەوە بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاندووە: "رژێمی پێشووی عێراق 8 هەزار پیاوی پیر و گەنجی بارزانی لە تەمەنی 9 ساڵ تاوەکو پیرەمێردی 90 ساڵان بەزۆر راپێچی بیابانەکانی باشووری عێراقی کردن و لەوێ دڕندانە کۆمەڵکوژی کردن."
 
سەرۆک بارزانی هۆکاری ئەو تاوانانە بۆ "عەقڵیەتی شۆڤینی و نکۆڵیکاری" دەگەڕێنێتەوە و هۆشداری دەدات کە تاوەکو ئەو عەقڵیەتە مابێت، عێراق ئارامی بەخۆیەوە نابینێت. دەشڵێت: "دەبێ هەموو لایەک بزانن هەتا ئەو عەقڵیەتە مابێت، عێراق هیچ کات ناحەسێتەوە."
 
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو تاوانە "بەشێک لەو تاوانانە بوو کە بەسەر رۆڵەکانی گەلی کوردستاندا هاتووە،" وەک بێسەروشوێنکردنی گەنجانی فەیلی، ئەنفالی گەرمیان و بادینان، و کیمیابارانکردنی هەڵەبجە.
 
هاوکات، سەرۆک بارزانی سوپاسی خەڵکی دەشتی هەولێر، هەریر و سۆران دەکات بۆ هاوکاری و هاوسۆزییان لەگەڵ بارزانییەکان، هەروەها پێزانینی خۆی بۆ "خۆڕاگریی کەسوکاری ئەنفال و بە تایبەتی ئەو دایک و ئافرەتە بارزانیانە" دەربڕیوە کە ساڵانێکی دوورودرێژ ئازاری لەدەستدانی ئازیزانیان چەشتووە.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."