گومبەزی ئاسنینی ئیسرائیل چۆن کار دەکات؟

09-08-2022
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گومبەزی ئاسنین سیستمێکی بەرگریی ئیسرائیلە، دەتوانێت ئەو مووشەک و هاوەن و درۆنانە بە ئاسمانەوە لەنێوببات کە ئاراستەی ناوچەی نیشتەجێبوون دەکرێن.
 
سیستمەکە لە هەموو کەشوهەوایەکدا کار دەکات و لە دووریی نێوان چوار تاوەکو 70 کیلۆمەتر مووشەکەکان دەدۆزێتەوە و بەرپەرچیان دەداتەوە.
 
یەکەمین دەزگای گومبەزی ئاسنین، لە ئاداری ساڵی 2011 لە نزیک شاری بیئر سەبع دانرا کە 40 کیلۆمەتر لە کەرتی غەززەوە دوورە. لەو کاتەوە ژمارەیەک دەزگای دیکە لە سەرانسەری ئەو ناوچانە دانراون، کە ئیسرائیل بە بەشێک لە خاکی خۆی دەزانێت.
 
کاتێک کە مووشەکێک دەهاوێژرێت، لەلایەن راداری گومبەزی ئاسنینەوە دەدۆزرێتەوە، دواتر داتاکان دەنێردرێن بۆ ئامێری لێکدانەوەی هەڕەشەکان، ئەگەر ئاراستەی مووشەکەکە بەرەو ناوچەیەکی نیشتەجێبوون بێت، ئەوا بەرپەرچی دەداتەوە و مووشەکەکە دوای چەند چرکەیەک لە ئاسمانەوە دەتەقێنێتەوە، ئەوەش لەڕێگەی هاویشتنی مووشەکێک لە یەکێک لە سێ هاوێژەرەکانیەوە، کە هەریەکەیان 20 مووشەک لەخۆدەگرێت.
 
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، 75% تاوەکو 95% بەرپەرچدانەوەکانی گومبەزی ئاسنین سەرکەوتوون و تێچووی بەرپەرچدانەوەی هەر ئامانجێک 50 هەزار دۆلارە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەی گازی کۆرمۆر

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەبێتە دووەم بەرهەمهێنەری گاز؛ 'پێویستی بە 200 ملیار دۆلارە'

بەڕێوەبەرانی کەرتی وزە لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتیدا لە دوبەی رایانگەیاند، بۆ ئەوەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ببێتە دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری گازی سرووشتی لە جیهان، کەرتی وزەی ناوچەکە لە چوار ساڵی داهاتوودا پێویستی بە 200 ملیار دۆلار وەبەرهێنانە.