رووداو دیجیتاڵ
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران باسی شەڕ و گرژییەکانی نێوان ئۆرشەلیم و تارانیان کرد.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بڵاویکردەوە، سەرۆککۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی تاوتوێی شەڕ و گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیلیان کردووە.
ئەردۆغان لە دیدارەکەدا هێرشەکەی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران بە نایاسایی و پێشلکاری وەسفکردووە و شەرمەزاری کردووە.
هەروەها گوتوویەتی، "ئیسرائیل دەیەوێت تەواوی ناوچەکە رابکێشێتە نێو ئاگر. نەتەنیاهوو بەو هێرشانەی دەیەوێت، دانوستاندنەکانی بەرنامەی ئەتۆمی لەبار ببات. هەروەها هەوڵدەدات بەو هێرشانە سەرنجی جیهان لەسەر کۆمەڵکوژیی غەززە لابدات."
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر ئەردۆغان لە دو پەیوەندیی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هەریەک لە محەممەد سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە و شا عەبدوڵڵای ئوردن قسەی کردبوو و تاوتوێی هەمان بابەتی لەگەڵ ئەوانیش کردبوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ