پشوو لە تاران درێژ کرایەوە

18-06-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
نیشانەکردن هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران جەنگی ئێران و ئیسرائیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پارێزگاری تاران دەڵێت، تاوەکو رۆژی دووشەممە لە دامودەزگا حکومییەکانی تاران پشووە.
 
رۆژی چواشەممە، 18ی حوزەیرانی 2025، محەممەد سادق موعتەمیدیان، پارێزگاری تاران رایگەیاند، "تاوەکو دووشەممە 23ی حوزەیران، لە سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەت، دامەزراوە پەروەردەییەکان، قوتابخانە و زانکۆکانی پارێزگاکە پشووە."
 
پارێزگاری تاران گوتی: "50٪ بانکەکان کارا دەبن و پشووەکە دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان و نەخۆشخانەکان ناگرێتەوە."
 
هاوکات سەرجەم زانکۆکان تاقیکردنەوەکانیان دوو هەفتە دواخستووە.
 
بەرەبەیانیی رۆژی هەینی 13-06-2025 ئیسرائیل هێرشە ئاسمانییەکانی بۆسەر ئێران دەستپێکرد و کەمتر لە 20 کاژێر دوای ئەوە، ئێرانیش لە رێگەی مووشەکەوە دەستی بە وەڵامدانەوەی ئیسرائیل کرد و هێرشەکانی هەر دوو لایەن بەردەوامن.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یەکێک لە کەشتییە ئێرانییەکان. وێنە: سێنتکۆم

سێنتکۆم: دوو کەشتیی نەوتهەڵگری ئێرانییمان لە نزیک تەنگەی هورمز پەکخست

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) دەڵێ، هێزە ئاسمانییەکانیان دوو کەشتیی نەوتهەڵگری ئێرانیان لە دەریای عوممان پەکخستووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات کە تاوەکو ئێستا رێگرییان لە زیاتر لە 70 کەشتی کردووە کە بڕی 13 ملیار دۆلار نەوتی ئێرانییان هەڵگرتووە.