ئیسرائیل بە چ سیستمێکی بەرگری رووبەڕووی مووشەکەکانی ئێران دەبێتەوە؟

15-06-2025
تەنیا ئەحمەد
نیشانەکردن جەنگی ئێران و ئیسرائیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە کاتێکدا ئێران و ئیسرائیل لە سێیەم رۆژی شەڕی راستەوخۆدان، ئیسرائیل جارێکی دیکە پشتی بە سیستمە بەرفراوانەکەی بەرگریی ئاسمانی بەستووە بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی. ئەم سیستمە، کە یەکێکە لە گرنگترین ئامرازەکانی نێو جبەخانەی ئیسرائیل و لە دەیەی رابردوودا ژیانی هەزاران هاووڵاتیی پاراستووە، لە چەندین چینی جیاواز پێکدێت.
 
سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل فرەچینە و لە چەند بەشێکی سەرەکی پێکدێت، هەریەکەیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی جۆرێکی دیاریکراوی هەڕەشە داڕێژراوە.
 
سیستمی بەرگریی ئیسرائیل چۆن کاردەکات؟
 
1. گومەزی ئاسنین: قەڵخانی دژی مووشەکی مەودا کورت
 
مەودا: 4 بۆ 70 کیلۆمەتر.
 
بەرزیی ئامانج: تاوەکو 10 کیلۆمەتر.
 
ئەرک: بەرپەرچدانەوەی مووشەکی رووبەر بە رووبەری مەودا کورت، هاوەن و درۆن.
 
ژمارە: 10 پاتری لە سەرانسەری ئیسرائیلدا بڵاوکراونەتەوە، هەر پاترییەک لە 3 بۆ 4 مووشەکهاوێژ پێکدێت.
 
توانا: دەتوانێت چاودێریی 1,100 ئامانج لە یەک کاتدا بکات.
 
رێژەی سەرکەوتن: ئیسرائیل بانگەشەی سەرکەوتنی زیاتر لە 90% دەکات.
 
تێچوو: هەر مووشەکێکی بەرپەرچدانەوە نزیکەی 40,000 بۆ 50,000 دۆلاری تێدەچێت.
 
پشتیوانیی ئەمریکا: تاوەکو ئێستا زیاتر لە 2.9 ملیار دۆلاری بۆ پڕۆگرامەکە تەرخانکردووە.
 
چۆنیەتیی کارکردن (4 قۆناخ):
 
دەستنیشانکردن: رادار مووشەکی هاتوو دەستنیشان دەکات.
 
پێشبینیکردن: ناوەندی کۆنترۆڵ شوێنی بەرکەوتنەکە هەژمار دەکات.
 
هەڵسەنگاندن: بڕیار دەدات ئایا مووشەکەکە هەڕەشەیە بۆ سەر ناوچەی نیشتەجێبوون یان نا.
 
بەرپەرچدانەوە: ئەگەر هەڕەشە بوو، مووشەکێک بۆ لەناوبردنی دەنێرێت.
 
2. قەڵخانی داود: بۆ هەڕەشەی مەودا مامناوەند
 
مەودا: تاوەکو 300 کیلۆمەتر.
 
بەرزیی ئامانج: تاوەکو 15 کیلۆمەتر.
 
ئەرک: بەرپەرچدانەوەی مووشەکی بالیستیی مەودا گەورە، مووشەکی بالیستی و مووشەکی کرووز.
 
پڕۆژە: هاوبەشیی نێوان کۆمپانیای رافائێلی ئیسرائیلی و رایسۆنی ئەمریکی.
 
توانا: دەتوانێت چاودێریی 1,100 ئامانج بکات.
 
3. سیستمی تیژڕۆ: بەرگری لە دەرەوەی بەرگەهەوا
 
ئەرک: بەرپەرچدانەوەی مووشەکی بالیستیی مەودا دوور، زۆربەی کات لە دەرەوەی بەرگەهەوا.
 
سیستمی تیژڕۆ2
 
مەودا: تاوەکو 100 کیلۆمەتر.
 
بەرزیی ئامانج: تاوەکو 50 کیلۆمەتر.
 
شێواز: بە بەکارهێنانی کڵاوەی پارچەپارچەبوو، مووشەکی هاتوو لە قۆناخی کۆتاییدا لەناودەبات.
 
تیژڕۆ 3
 
مەودا: تاوەکو 2,400 کیلۆمەتر.
 
بەرزیی ئامانج: تا 100 کیلۆمەتر.
 
شێواز: مووشەکی هاتوو لە بۆشایی ئاسماندا پێش ئەوەی بگەڕێتەوە نێو بەرگەهەوا، لەناودەبات.
 
پشتیوانیی زیادە: سیستمی THAADی ئەمریکی و فڕۆکەی F-35
 
سیستمی THAAD: سیستمێکی بەرگریی ئەمریکییە کە لە تشرینی یەکەمی رابردووەوە لە ئیسرائیل جێگیرکراوە و توانای بەرپەرچدانەوەی مووشەکی بالیستی هەیە لە مەودای 150 بۆ 200 کیلۆمەتر.
 
فڕۆکەی F-35I: ئیسرائیل فڕۆکەی جەنگیی پێشکەوتووی F-35ی هەیە کە پێشتر بۆ خستنەخوارەوەی درۆن و مووشەکی کرووز بەکاریهێناوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێزەکانی ئیسرائیل لە مزگەوتی ئەقسا. وێنە: Reuters

لە رەمەزاندا پۆلیسی ئیسرائیل هێزەکانی لە دەوروبەری مزگەوتی ئەقسا بڵاودەکاتەوە

رۆژی دووشەممە پۆلیسی ئیسرائیل رایگەیاند، هێزێکی زۆر لە دەوروبەری مزگەوتی ئەقسا بڵاودەکەنەوە لە مانگی رەمەزاندا، کە ئەم هەفتەیە دەستپێدەکات. ئەمە لە کاتێکدایە بەرپرسانی فەلەستینی ئیسرائیل بەوە تۆمەتبار دەکەن، رێگری بۆ نوێژخوێنان لەو مزگەوتەدا دروستکردووە.