رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا گوتوویەتی: "هێشتا دەرفەتی دانوستاندن ماوە کە لەوانەیە بەم نزیکانە لەگەڵ ئێران سەربگرێت یانیش سەرنەگرێت. لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا بڕیاری خۆم دەدەم."
کارۆلاین لیڤیت، گوتەبێژی کۆشکی سپی لە وەڵامی رۆژنامەڤاناندا رایگەیاند، "لەنێو هەمووتاندا لە میدیاکاندا قسە و باسی زۆر هەبووە سەبارەت بە شێوازی بڕیاردانی سەرۆک و ئەوەی ئایا ویلایەتە یەکگرتووەکان راستەوخۆ تێوەدەگلێت یان نا. لەبەر رۆشنایی ئەو هەواڵانەدا، پەیامێکم راستەوخۆ لە سەرۆکەوە پێیە و گوتەکانی وەک خۆی دەگێڕمەوە" کە بەمشێوەیە بوو:
"بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەگەرێکی بەرچاو هەیە بۆ دانوستان کە لەوانەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا لەگەڵ ئێران ئەنجام بدرێن یان نەدرێن، من لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا بڕیاری خۆم دەدەم سەبارەت بەوەی تێوەبگلێین/بەشدار بین یان نا."
گوتەبێژەکەی کۆشکی سپی دەشڵێت، نابێت هیچ کەسێک بە هەڵوێستی سەرۆک لەسەر ئێران شۆک ببێت، ئەو بە روونی گوتوویەتی کە "ئێران نابێت چەکی ئەتۆمی هەبێت."
وەکو ئەو گوتەبێژە باسی کرد، ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری دۆناڵد ترەمپ بەردەوامە لە پەیوەندیکردن لەگەڵ لایەنی ئێرانی. پێشتر رووداو بڵاوی کردبووەوە کە ویتکۆف لەگەڵ عەباس عێراقچی لە دانوستاندنی راستەوخۆدا بوون لەسەر جەنگەکە.
گوتەبێژی کۆشکی سپی رایشیگەیاند، لە دژی تەواوی سیستمی مووشەکی و ئەتۆمیی ئێران هەنگاو دەنێن. هەروەها گوتی، "ترەمپ چارەسەری دیپلۆماسیی دەوێت، بەڵام لە بەکارهێنانی هێز لەکاتی پێویستدا دوودڵ نابێت."

"ئێران دەتوانێت لە ماوەی دوو هەفتەدا بۆمبی ئەتۆمی دروست بکات"
کۆشکی سپی دەڵێت، ئێران دەتوانێت " بە دوو هەفتە" بۆمبی ئەتۆمی دروست بکات، لە کاتێکدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە راوێژدایە بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر بەشداربوون لە جەنگی ئیسرائیل دژی ئێران بدات.
کارۆلاین لێڤیت، سکرتێری رۆژنامەڤانیی کۆشکی سپی، رۆژی پێنجشەممە بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند: "ئێران هەموو ئەو شتانەی هەیە کە بۆ بەدەستهێنانی بۆمبی ئەتۆمی پێویستن. تاکە شت پێویستیان بێت، بڕیاری [عەلی خامنەیی] رێبەری باڵایە بۆ ئەوەی ئەو کارە بکەن. ئەو کات تەنیا دوو هەفتەیان پێویست دەبێت بۆ ئەوەی بەرهەمهێنانی ئەو چەکە تەواو بکەن."
لێڤیت هەروەها باسی لەوە کرد، "هەر دانوستاندنێک بکرێت پێویستە پیتاندنی یۆرانیۆم [لەلایەن ئێرانەوە] بوەستێندرێت."

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ