رووداو دیجیتاڵ
جەنگی ئیسرائیل و ئێران هێرشەکانی هەردوولا بۆ سەر یەکدی بەردەوامن. تاوەکو ئێستا ئەمریکا، ئوستراڵیا، چین و دەیان وڵاتی دیکە هۆشدارییان بە هاووڵاتییانیان داوە سەردانی ئەو دوو وڵاتە نەکەن و ئەوانەی لەوێشن ئەو دوو وڵاتە و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست جێبێڵن.
بەرپرسانی ئوستراڵیا دەڵێن، بەهۆی جەنگەوە هۆشدارییان بە هاووڵاتییانیان داوە سەردانی ئێران و ئیسرائیل نەکەن. ئاماژە بەوەش دەکەن، نزیکەی هەزار و 500 ئوستراڵی لە ئێران و هەزار و 200ـی دیکەش لە ئیسرائیل دەژین و سەرقاڵی بردنەدەرەوەیان لەو دوو وڵاتە.
بە گوێرەی وەزارەتی دەرەوەی چین، بە هەمان هۆکاری سەرەوە لە زووترین کاتدا هاووڵاتییانیان لە ئێران و ئیسرائیل دەبەنە دەرەوە. بە وەزارەتەکە دەڵێت، نزیکەی هەزار و 600 هاووڵاتییان لە ئیسرائیل و سەدانی دیکەش لە ئیسرائیل دەژین.
بەرپرسانی پەکین دەڵێن، پێشنیازیان بۆ هاووڵاتییانیان کردووە بە رێگەی وشکانی و هەریەک لە وڵاتانی ئازەربایجان، تورکمانستان، تورکیا، ئەرمینیا و عێراقەوە ئەو دوو وڵاتە جێبێڵن.
حکومەتی هیندستانیش بڵاویکردەوە، نزیکەی 110 قوتابی وڵاتەکەیان بە رێگەی ئەرمینیاوە گەڕاندووەتەوە. هەروەها، نزیکەی 30 هەزار کەسیشیان لە هیندستان دەژین و نیازیان هەیە ئەوانەی دەیانەوێت ئەو وڵاتە جێبێڵن، بیانبەنە دەرەوە.
بە گوێرەی حکومەتی تۆکیۆ، نزیکەی هەزار هاووڵاتییان لە ئیسرائیل و 280ـی دیکەش لە ئیسرائیلن و بە نیازن بە دوو فرۆکەی سەربازی لە دۆخی ئەو دوو وڵاتە رزگاریان بکەن. حکومەتی پاکستانیش دەڵێت، لە دەستپێکی جەنگەوە نزیکەی سێ هەزار هاووڵاتییان ئێرانیان جێهێشتووە.
تاوەکو ئێستا دەیان وڵاتی جیهان، لەوانە ئەمریکا، ئەڵمانیا و پۆرتوگال باڵیۆزخانە و کۆنسوڵخانەکانیان لە ئیسرائیل و ئێران داخستووە. هەروەها، سەروو 21 وڵاتیش هۆشدارییان بە هاووڵاتییانیان لە گەشتکردن بۆ ئەو دوو وڵاتە داوە.
رۆژی 13ی ئەم مانگە، ئیسرائیل هێرشیکردە سەر ئێران و دواتر ئەویش وەڵامی دایەوە. بە گوێرەی راپۆرتێکی رێکخراوێکی ئەمریکی بۆ مافەکانی مرۆڤ، تاوەکو ئێستا بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە 639 هاووڵاتی لە ئێران کوژراون. بەرپرسانی ئیسرائیلیش دەڵێن، بەهۆی مووشەکەکانی ئێرانەوە 24 کەس کوژراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ