رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
وێنەی محەممەد شیاع سوودانی و شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی و شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان
رووداو دیجیتاڵ
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە، پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ هەریەک لە شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر و شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات ئەنجامدا.
بە گوێرەی راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کە رۆژی دووشەممە بڵاوکراوەتەوە، لە پەیوەندییەکاندا تاوتوێی "پێشهاتەکانی ناوچەکە و پەرەسەندنی رووداوەکان" کراوە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لە "پێویستیی بەکارهێنانی هەموو هەوڵەکان بۆ رێگریکردن لە فراوانبوونی پێکدادانەکان" کردووەتەوە و هۆشداریی داوە لەوەی کە ئەم دۆخە "ناوچەکە دەخاتە بەردەم مەترسیی راستەقینە کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیریی جیهانیش دەکات."
لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییەکاندا، سوودانی و سەرکردەکانی قەتەر و ئیمارات جەختیان لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، پاراستنی سەروەریی وڵاتان و هاوبەشییەکانی نێوان عێراق و وڵاتانی کەنداو کردووەتەوە و هاوڕابوون لەسەر گرنگیی هەماهەنگیی بەردەوام بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ