رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بانگهێشتی باڵیۆزی ئێرانی لە ئەنقەرە کرد، ئەوەش دوای هەڤپەیڤینێکی تۆڕی میدیایی رووداو لەگەڵ باڵیۆزی ئێران لە عێراق و قسەکانی لەبارەی تورکیا کە لە بەشێکیدا رایگەیاندبوو، دەبێ تورکەکان بگەڕێنەوە بۆ هێڵ و سنوورە نێودەوڵەتییەکانی خۆیان و ئاسایشی عێراق لەلایەن خودی عێراقییەکانەوە دابین بکرێت.
لە هەڤپەیڤینەکەیدا، ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە عێراق باسی لەوەشکرد، شنگال هیچ پەیوەندییەکی بە تورکیاوە نییە تاوەکو بڕیاری لەسەر بدات. هەر دوێنێ، فاتیح یەڵدز، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق وەڵامی ئیرەج مەسجدی دایەوە، "تۆ دوایین کەسی بتوانی ئامۆژگاریی تورکیا بکەیت سەبارەت بە رێزگرتن لە سنووری عێراق".
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا باسی پرسەکەی کردووە و ئاماژەی بەوە کردووە، ئەنقەرە چاوەڕوانی ئەوە لە تاران ناکات دژایەتیی "شەڕی تیرۆر" بکات، بەڵکو چاوەڕوان دەکات، لەگەڵیان بەشداری شەڕەکە بێت.
بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوە، محەممەد فەرازمەند، باڵیۆزی ئێران لە ئەنقەرە لە بەرامبەر لێدوانەکانی باڵیۆزی ئێران لە عێراق بانگهێشتکراوە کە باسی لە پێشێلکردنی سەروەریی عێراق لەلایەن تورکیاوە کردووە.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا لە ھەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو كە لە 23ی شوباتی 2021 ئەنجام دراوە، تێیدا رەخنەی لە توركیا گرتووە بەوەی سەروەریی عێراقی بەزاندووە. بەو ھۆیەوە باڵیۆزی ئێران لە ئەنقەرە بانگھێشتی وەزارەتی دەرەوەی توركیا كراوە".
بەپێی میدیای فەرمیی تورکیا، بە باڵیۆزەکەی ئێران گوتراوە ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە راستیدا دژی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکەیە کە "سەقامگیریی، ئاسایش و سەروەریی عێراقیان کردووەتە ئامانج". وەزارەتی دەرەوە گوتوویەتی، "ئەم راستییەش لەلایەن دامەزراوە عێراقییەکان و تەواوی لایەنەکان ئاشکرایە."
بەپێی میدیای فەرمیی تورکیا، بە باڵیۆزەکەی ئێران گوتراوە ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە راستیدا دژی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکەیە کە "سەقامگیریی، ئاسایش و سەروەریی عێراقیان کردووەتە ئامانج". وەزارەتی دەرەوە گوتوویەتی، "ئەم راستییەش لەلایەن دامەزراوە عێراقییەکان و تەواوی لایەنەکان ئاشکرایە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ